سه‌ردانى چاوه‌روان نه‌کراوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ عێراق
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى شه‌ممه ٥ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ به شێوه‌یێکى چاوه‌روان نه‌کراو گه‌یشته به‌غدا.
کلینتۆن پێش گه‌یشتنى بۆ به‌غدا به‌و ههواڵنێرانهى که له‌گه‌ڵى دا بوون گووت: ئێمه له کاره‌ساتى ته‌قینه‌وه‌کانى رۆژانى پێنج شه‌ممه و هه‌ینى داین و ده‌مه‌وێ له لێکدانه‌وه‌ى ژنراڵ ئودێریانۆ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه و تواناکانى رێگه‌گرتن له روودانى ئه‌و رووداوانه ئاگادار بم.
ناوبراو گووتى: له‌گه‌ڵ توند و تیژیهکانى ئه‌م دواییانه له عێراق، ئه‌و وه‌لاته هه‌نگاوى به‌رچاوى هه‌ڵگرتووه و له حاڵیکدا که ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له هه‌وڵى که‌م کردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى له عێراقه به‌لام ئه‌و وه‌لاته هه‌روا پێویستى به پشتیوانیه.