جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مه‌ترسی گشت گیرى ئانفلانزاى به‌راز له‌ ته‌واوى جیهان

مه‌ترسی گشت گیرى ئانفلانزاى به‌راز له‌ ته‌واوى جیهان

رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێ به‌ سه‌رنج دان به‌ مردنى ٨١ که‌س له‌ مکزیک، مه‌ترسى گشتگیر بوونى ئانفلانزاى به‌راز له‌ ته‌واوى جیهان دا هه‌یه‌.

ئه‌و رێکخراوه‌ په‌ره‌سه‌ندن و تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ مه‌سه‌له‌یێکى بایه‌خدار ناوهێنا و داواى کرد که‌ کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى هه‌نگاوى جیددى بۆ هه‌ڵگرن.
له‌ کاتێکدا که‌ زۆرترین ئامارى تووشبووان له‌مکزیک تۆمار کراوه‌، مه‌ترسى بلاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ ئه‌مریکاش به‌ شێوه‌یێکى جیددى باس ده‌کرێ. تا ئێستا ١١ بابه‌ت له‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ ویلایه‌ته‌کانى کالیفورنیا، کانزاس تکزاس راگه‌یێندراوه‌، هه‌روه‌ها ٨ خوێندکار له‌ شارى نیۆیۆرک تووشى ویروسێک بوون که‌ به‌ ته‌واوى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئانفلانزاى به‌راز بێ.

15 سال و 6 ماه و 26 روز و 7 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

مه‌ترسی گشت گیرى ئانفلانزاى به‌راز له‌ ته‌واوى جیهان

مه‌ترسی گشت گیرى ئانفلانزاى به‌راز له‌ ته‌واوى جیهان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن