جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چالاکێکى ژنان بۆ زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه‌

چالاکێکى ژنان بۆ زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه‌

مریه‌م مالیک له‌ چالاکانى که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٦ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانى ئه‌وین.

سه‌ر له‌ به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ناوبراویان له‌ گرتووخانه‌ى وه‌زه‌راوه‌ بۆ پۆلیسى ئه‌منیه‌تى گواسته‌وه‌ و له‌ کۆتایی کارى ئیداریدا له‌ دواى چه‌ند سه‌عات لێپرسینه‌وه‌ نێردرایه‌ لقى ٢ى دادیارى ئه‌منیه‌تى دادگاى رژیم.
دادیارى ئه‌منیه‌تى به‌ پێى مه‌وادى ٤٩٩ و ٥٠ ٠ ى قانوونى سزاى ئاخوندى تۆمه‌تى دژایه‌تى رژیم و تۆمه‌تی نوێى ئه‌ندامێتى له‌ که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزایان به‌ ناوبراو راگه‌یاند که‌ مریه‌م مالیک ته‌واوى تۆمه‌ته‌کانى ره‌د کرده‌وه‌. ئه‌و دادیاره‌ هه‌روه‌ها بر٠یارى دانى زه‌مانه‌تى ٢٠  ملوێن ته‌مه‌نى بۆ ده‌رکردوه‌ ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى دادگادا ناوبراو ر٠ایگه‌یاندبوو که‌ تواناى دانانى زه‌مانه‌تى ٢٠  ملوێن ته‌مه‌نى نیه‌.
قازى حه‌یده‌رى فه‌رد رایگه‌یاند که‌ ئه‌و په‌روه‌نده‌ له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌ و لێپرسینه‌وه‌ له‌ مریه‌م مالیک به‌رده‌وام ده‌بێ و فه‌رمانى دا ناوبراو بنێردرێته‌وه‌ بۆ زیندانى ئه‌وین.

15 سال و 6 ماه و 25 روز و 8 ساعت و 19 دقیقه پیش از این

چالاکێکى ژنان بۆ زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه‌

چالاکێکى ژنان بۆ زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن