په‌یامى کۆمیته‌ى ئافره‌تان به‌بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان ساڵر٠ۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران و ٧ى خه‌رمانان، حه‌وته‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى کومیته‌ى ئافره‌تان
به‌بۆنه‌ى جێژنى ٥ى خه‌رمانان ر٠ێکهوت له‌گه‌ڵ ٢٨ مین ساڵوه‌گه‌رى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران و هه‌روه‌ها ٧ى خه‌رمانان یادى ٧ ساڵه‌ى پێکهاتنى کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م ئه‌ندام ولایه‌نگرانى سازمان ده‌که‌ین.
له‌م دوو یاده مه‌زنه‌دا سلاوى ئه‌مه‌کناسیمان ده‌نێرین بۆبنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان و زیندانیه سیاسیه‌کان که هاوشان له‌گه‌ڵ شۆر٠شگێران له‌خه‌باتێکى سه‌خت و دژوار‌دا له‌دژى ر٠ژێمى سهرهر٠ۆى ئاخوندى دا وه‌ستاون. بهر٠ێزان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات، خوشکانى شۆر٠شگێر و نیشتمان په‌روه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى کوردستان: کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌باتى کوردستان که لهر٠ێکهوتى ٧ى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨١ دامه‌زرا, له ماوه‌ى ٧ ساڵه فیداکارانه کارى کردوه و بۆ تێگه‌یاندنى ئافره‌تان له‌ماوه‌ى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا خزمه‌تى به‌رچاو و گه‌وره‌ى به سازمان و ر٠هوتى خه‌باتى ر٠وو له‌گه‌شه‌ى ژنان له‌کوردستانى ئێران کردوه. هه‌روه‌ک چۆن دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى کوردستان بۆشاییکى گه‌وره‌ى له خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان پر٠ کرده‌وه و گور٠ى دا به موباره‌زه‌ى بێ ووچانى خه‌ڵکى کورد له‌دژى ملهور٠ى ئاخوندان, به‌دامه‌زراندنى کۆمیته‌ى ئافره‌تانیش کێشه‌ى ئافره‌تان و ئه‌و سته‌م و زوڵمانه‌ى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى به‌رانبه‌ریان ده‌کرێ به شێوه‌یێکى به‌رچاو و ئاشکرا کراون و ئافره‌تان بۆ وه‌رگرتنى مافه‌کانى خۆیان و ماف زه‌وتکراوه‌کانى تێکرایی له‌کوردستان هاندراون. که‌لێنێک له سازمان پر٠بۆتهوه که خۆى له نه‌بوونى ئه‌و کۆمیته داده بینێته‌وه. کۆمیته‌ى ئافره‌تان به پێداگرى له سه‌ر په‌ره‌پێدانى فه‌رهه‌نگ و ر٠ۆشنبیرى ژنان و خه‌بات له دژى یاسا سه‌پێندراوه‌کان که زۆربه‌ى مافه‌کانى ژنانى پێشێل کردوه له سه‌نگه‌رى سازمانى خه‌باتى کوردستانه‌وه موباره‌زه ده‌کاو له کارى سازمانیش دا هاوشان له‌گه‌ڵ برایانى پێشمه‌رگه کار و فه‌عالیه‌ت ده‌که‌ین. به خۆشحاڵیه‌وه جێگه‌ى ئافره‌تان له‌رێبه‌رایه‌تى و ئیداره کردنى سازمان دیار و به‌رچاوه و له‌و یاده پیرۆزه‌دا، به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه که له پێناو خه‌ڵک وخاکه‌که‌مان له‌حزه‌یێک له موباره‌زه هه‌دا نه‌ده‌ین. کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمان له‌م یاده پیرۆز و به‌شکۆیه‌دا, به پێویستى ده‌زانێ که ر٠ێزو سلاو بنێرێ بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران و ئه‌و ژنه تێکۆشه‌ره کورده ئازادیخوازانه‌ى وه‌ک، زینه‌ب بایه‌زیدى، رووناک سه‌فارزاده، هانا عه‌بدى و په‌روین ئه‌رده‌لان و ده‌یان ئافره‌تى تێکۆشه‌ر و ئازادیخوازى دیکه که له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر بوونى ئازادى و مافه زه‌وتکراوه‌کانیان که‌وتوونه‌ته به‌ر ئازار و زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى. پیرۆزبێ ٥ى خه‌رمانان ساڵر٠ۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران . پیرۆزبێ ٧ى خه‌رمانان ساڵر٠ۆژى بیره‌وه‌رى دامه‌زرانى کۆمیته‌ى ئافره‌تان ، له‌که‌س و کارى شه‌هیدانى سازمان و جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان و ئافره‌تانى سته‌م لێکراو و تێکۆشه‌رى کوردستانى ئێران‌دا.
کۆمیته‌ى ئافره‌تانى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران