جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئانفلانزاى به‌راز چیه‌ و نیشانه‌کانى چین؟

ئانفلانزاى به‌راز چیه‌ و نیشانه‌کانى چین؟

یه‌که‌م سه‌عاتى رۆژى شه‌ممه‌ ٥ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨بوو که‌ ووشه‌ى \"ئانفلانزاى به‌راز\" له‌ ر٠اگه‌یێنه‌کاندا به‌رچاو که‌وت، ووشه‌یێک که‌ له‌ چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا بوو به‌ سه‌ردێرى سه‌ره‌کى هه‌واڵه‌کان. چی ئانفلانزایێکى ساده‌ى ئه‌نده‌ مه‌ترسیدار کردوه‌؟

تووش بوون به‌ ئانفلانزاى به‌راز له‌ رۆژانى رابردوودا، بۆ یه‌که‌م جار له‌ مکزیک بینرا و دوایی له‌ ویلایه‌ته‌کانى باشوورى ئه‌مریکا چه‌ند تووشبوونێک بیندرا. رێژه‌ى کوژراوان به‌ هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ تا سه‌رله‌ به‌یانى دووشه‌ممه‌ ٧ى بانه‌مه‌ر٠، به‌ پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وه‌لاته‌ ١٠ ٣ که‌س و تووشبووان به‌ ویرووسى \"H١N١\" نزیک به‌ هه‌زار و شه‌شسه‌د که‌س بووه‌. بانکى جیهانى بۆ به‌رنگارى ئه‌و نه‌خۆشیه‌، ٢٢٥ ملوێن دولارى پێشکه‌ش به‌ ده‌وڵه‌تى مکزیک کردوه‌.
ئانفلانزاى به‌راز نه‌خۆشییێکى زۆر ئاسایی و ساده‌ى ده‌زگاى نه‌فه‌س کێشانه‌. ئه‌و ویروسه‌ له‌ به‌رازیشدا به‌ قه‌د مرۆڤ هه‌یه‌ و به‌ ئاسانى و زوو ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌لام زۆر که‌م تووش بوو ده‌مرێ.
جا چ شتێک ئه‌و ویروسه‌ى کردوه‌ به‌ ویروسێکى مه‌ترسیدار؟ ویروسى به‌رازیش وه‌ک باقى ویروسه‌کانى دیکه‌ خۆى ده‌گۆر٠ێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رازانه‌ى تووشى ئانفلانزاى به‌راز بوون، هاوکات تووشى ئانفلانزاى مرۆڤ یان په‌له‌وه‌ر بن، ئه‌و ویروسانه‌ ده‌توانن له‌ له‌شى ئاژه‌ڵدا پێکهاته‌ى خۆیان بگۆر٠ن. به‌و شێوه‌یه‌ جۆرێکى نوێی ویروس دروست ده‌بێ که‌ پێک هاتووه‌ له‌ جۆرى مرۆڤ و جۆرى ئاژه‌ڵ. ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و رووداوه‌یه‌ که‌ وێده‌چێ سه‌باره‌ت به‌ ویروسى ئێستا رووى داوه‌.
ویروسى نوێ یه‌کێک له‌ جۆره‌کانى H١N١\"\" ه‌. N و H کورت کراوه‌ى ووشه‌ى (Neuramimidase) و (Hamagglutinin) ناوى دوو سلولى ویروسه‌که‌ن. به‌ گشتى ١٦ جۆر له‌ Hamagglutinin و ٩ ژێرمه‌جموعه‌ى له‌ Neuramimidase هه‌یه‌ که‌ ده‌توانن پێکه‌وه‌ پێکهاته‌ى جۆراوجۆر پێک بێنن. جۆرى \"A H١N١\" ویروسى ئانفلانزا بۆ یه‌که‌م جار ساڵى ١٩٣٠ ى زایینى قوره‌نتێنه‌ کرا.
رێگه‌کانى بلاوبوونه‌وه‌ ویروسى ئانفلانزاى به‌راز و نیشانه‌کانى تووش بوون
ویروسى ئانفلانزاى به‌راز ده‌توانێ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ به‌رازه‌وه‌ بۆ مرۆڤ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ى تا ئێستا رووى داوه‌ له‌ به‌رازه‌وه‌ بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێى ر٠اپۆرته‌کان، له‌ مکزیک دا تا ئێستا ٤ بابه‌ت له‌ مرۆڤ بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه‌. گواستنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ بۆ مرۆڤ وه‌ک گواستنه‌وه‌ى هه‌لامه‌تى سه‌رمابوونى ئاساییه‌، و له‌ رێگه‌ى پشمین و کۆکه‌وه‌ رووده‌دا.
بلاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و ویروسه‌ له‌ جیهاندا مه‌ترسییێکى دیکه‌یه‌ که‌ له‌و باره‌وه‌ ووریایی دراوه‌. ئه‌و ویروسه‌ ده‌توانێ له‌ رێگه‌ى موسافیره‌کانه‌وه‌ بۆ وه‌لاتانى دیکه‌ بگوازرێته‌وه‌. به‌ پێى ووته‌ى مارگارت چان، سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى (WHO) دۆزینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌ بۆ خۆى ده‌توانێ مه‌ترسیێکى جیهانى بێ. ئه‌گه‌رى زۆره‌ که‌ زۆرێک له‌ خه‌ڵک له‌ به‌رامبه‌ر جۆرى نوێى ویروسه‌که‌دا ئاسایشیان نه‌بێ. به‌لام ئه‌وه‌ى که‌ ئایا ئه‌و جۆره‌ هه‌لامه‌ته‌ چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌، به‌ پێى ووته‌ى کارناسان له‌ رۆژانى داهاتوودا ده‌رده‌که‌وێ.
به‌پێى راگه‌یێندراوى ناوه‌ندى پێشگیری له‌ په‌تاکانى ئه‌مریکا، ئانفلانزاى به‌راز له‌ رێگه‌ى خوارده‌مه‌نیه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌. به‌لام بۆ دڵنیایی زیاتر ده‌توانرێ گه‌رماى گۆشتى به‌راز تا ٧٢ ده‌رجه‌ بگه‌یێنن. به‌و شێوه‌ ویروسه‌که‌ به‌ ته‌واوى له‌ ناو ده‌چێ. نیشانه‌کان هه‌ر وه‌ک نیشانه‌ى هه‌لامه‌تێکى ئاساییه‌: تاو، هه‌ست کردن به‌ ماندوویه‌تى، بێ ئیشتیایی و پشمین. هێندێ له‌ نه‌خۆشه‌کان هه‌روه‌ها ئاو له‌ لووتیان ده‌تکێ و قورگیان دێشێ و حاڵه‌تى رشانه‌وه‌یان هه‌یه‌. ئیسحاڵى له‌گه‌ڵ هێڵنج له‌ ئانفلانزاى به‌رازدا توندتره‌ له‌ جۆره‌کانى دیکه‌ى هه‌لامه‌ت.
چ ده‌رمان گه‌لێک له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا به‌ که‌ڵکه‌؟
به‌ پێى راگه‌یێندراوى (CDC) ئیداره‌ى سلامه‌تى ئه‌مریکا، دوو ده‌رمانى \"Tamiflu\" و \"Relenza\" که‌ ده‌رمان گه‌لێکى به‌ که‌ڵکن بۆ به‌رنگارى ئه‌و ویروسه‌ و ته‌واوى جۆره‌کانى ئانفلانزاى به‌راز.
هه‌ر چه‌ند تا ئێستا هیچ ده‌رزیێکى به‌ که‌ڵک بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ناوه‌ندى پێشگیرى له‌ په‌تا له‌ ئه‌مریکا ویرووسى \"H١N١\"یان قورنتێنه‌ کردوه‌ تا بۆ دروست کردنى ده‌رزى بدرێن به‌ داروسازه‌کان.

15 سال و 6 ماه و 24 روز و 10 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

ئانفلانزاى به‌راز چیه‌ و نیشانه‌کانى چین؟

ئانفلانزاى به‌راز چیه‌ و نیشانه‌کانى چین؟


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن