جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌وڵى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران

هه‌وڵى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران

ژماره‌یێک له‌ سه‌ناتۆره‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌رنووسى بر٠یارێکیان ئاماده‌ کردوه‌ تا به‌رله‌ ناردنى به‌نزین بۆ ئێران بگرن.

ئامانجى ئه‌و هه‌نگاوه‌ سه‌پاندنى فشار بۆ سه‌ر رژیمى ئێرانه‌ به‌ مه‌به‌ستى ر٠اگرتنى چالاکیه‌ ناوکه‌ییه‌کانى راگه‌یێندراوه‌.
ئه‌و بر٠یاره‌ له‌لایه‌ن جولیبرمن، سه‌ناتۆرى سه‌ربه‌خۆ و دوو سه‌ناتۆرى دیموکرات و کۆماریخوازه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌. تا ئێستا ٢٣ که‌س له‌ ئه‌ندامانى کۆماریخواز و دیموکراتى مه‌جلیسى سه‌نا پشتیوانیان له‌و بر٠یاره‌ کردوه‌ که‌ بر٠یار وایه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٨ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨ به‌ ره‌سمى پێشکه‌ش به‌و مه‌جایسه‌ بکرێ.
حه‌وتووى رابردوو بر٠یارێکى هاوشێوه‌ پێش که‌ش به‌ کونگره‌ى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا کرا که‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌ۆر دوو حیزبه‌وه‌ پشتیوانى لێ کرا.
بۆ ئه‌وه‌ى بر٠یارێک بکرێ به‌ قانوون، هه‌ر دوو مه‌جلیس ده‌بێ ده‌نگى پێ بده‌ن و سه‌رۆک کۆماریش ئیمزاى بکا. سه‌ناتۆر لیبرمن له‌ راگه‌یێندراوێکدا که‌ رۆژى دوو شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ باقى نووسه‌رانى بر٠یارى ئابڵوقه‌ى هه‌نارده‌ى به‌نزین به‌ رژیمى ئێران، ده‌ریان کرد، گووتى: سنووردار کردنى رژیمى ئێران بۆ به‌ ده‌ستهێنانى سه‌رچاوه‌کانى وزه‌، ده‌توانێ به‌ چالاکیه‌کانى دیپلۆماتێکى ئه‌مریکا بۆ ئیمتیاز وه‌رگرتن له‌و رژیمه‌ سه‌باره‌ت به‌ چالاکیه‌ ناوکه‌ییه‌کانى کۆمه‌ک بکا.

15 سال و 6 ماه و 24 روز و 9 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

هه‌وڵى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران

هه‌وڵى سه‌ناتۆره‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن