له ئه‌هواز سێ که‌س به تۆمه‌تى کوشتن و قاچاخ له سێداره دران
به پێى راپۆرتى کارونى چاپى ئه‌هواز، دوو که‌س به تۆمه‌تى کوشتن و که‌سێک به تۆمه‌تى قاچاخى مه‌وادى موخه‌دیر له مانگى خاکه‌لێوه‌دا له سێداره دراون.
به ته‌ئیدى ئه‌و ئیعدامانه، ژماره‌ى ئێعدامه‌کان له ئێران له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ دا ده‌گاته ٧٣ که‌س.
به پێى ئامارى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، له ساڵى ٢٠ ٠ ٨ دا به گشتى ٢٤٦ که‌س له ئێران‌دا له قه‌ناره دراون. به پێى ووته‌ى رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ رژیمى ئێران پله‌ى دووهه‌مى له به‌رێوه‌بردنى ئێعدامى له جیهاندا هه‌یه و له‌و باره‌وه چین پله‌ى یه‌که‌مى وه‌ده‌ست هێناوه.