جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى گرتووخانه‌ى ژنان له‌ که‌لانته‌رى مه‌شهه‌د

ر٠اپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى گرتووخانه‌ى ژنان له‌ که‌لانته‌رى مه‌شهه‌د

ماڵپه‌رى مه‌یدانى ژنان، زیاتر له‌ ٥٠  ژن و سێ منداڵى ساوا و مێرمنداڵێکى ١٣ ساڵه‌، له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى زۆر خراپ و نامرۆڤانه‌ له‌ گرتووخانه‌ى که‌لانته‌رى مه‌شهه‌د دا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن.

به‌ پێى ر٠اپۆرتى سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار که‌ نه‌یویست ناوى ئاشکرا بکرێ، ئه‌و گرتووخانه‌ که‌ ته‌نیا گرتووخانه‌ى تایبه‌ت به‌ ژنانه‌ له‌ مه‌شهه‌د، که‌ بێ به‌شه‌ له‌ سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و پێویست. ته‌واوى گرتووخانه‌که‌ هۆڵێکى ٦٠  میتریه‌ که‌ زیاتر له‌ ٥٠  که‌سى به‌ بێ جیاواز تێدایه‌. تاوانبارانى به‌ کارهێنانى مه‌وادى هۆشبه‌ر له‌ پاڵ پیرێ ژنه‌ وێله‌کانى تووش بوو به‌ \"ئالزایمر\" و ئه‌و کچه‌ لاوانه‌ى که‌ له‌ ماڵه‌کانى ناسراو به‌ ماڵى فه‌ساد گیراون. هه‌موویان له‌و هۆڵه‌ بچووک و تاریکه‌دا ده‌ژین. له‌ ئێستێ دا سێ منداڵى ساواى ٨ رۆژه‌، یه‌ک ساڵه‌ و چوار سالانیش هه‌ر له‌و جێگه‌دا ده‌ژین.
هێندێ له‌ تاوانباران به‌ پێى قانوون به‌ شێوه‌ى کاتى گیراون و ده‌بێ ماوه‌یێکى که‌م له‌ زیندان دا بمێننه‌وه‌، به‌لام ئێستێ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ هه‌موو جۆره‌ خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و خۆشۆردن بێ به‌شن. ئه‌وانه‌ مافى ئه‌وه‌یان نیه‌ که‌س و کاریان ببینن و ده‌ستیان به‌ ده‌ره‌وه‌ى زیندان ناگا تا پێداویستیه‌کانى خۆیان دابین بکه‌ن. له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا زۆر جار پێش دێ که‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى که‌ به‌ شیشه‌ و کراک خۆدارن، هه‌ر له‌و جێگه‌دا برشێنه‌وه‌ و زیندانیه‌کانى دیکه‌ مه‌جبورن ئه‌و پیسایی و بۆنه‌ ته‌حه‌مول بکه‌ن.
گیراوه‌کان له‌ گرتووخانه‌ى که‌لانته‌رى ژنانى مه‌شهه‌د، له‌ بارى خواردنه‌وه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان. گیراوه‌کان ده‌بێ سه‌بر بگرن تا له‌و خواردنه‌ که‌مه‌ى که‌ نێردراوه‌ سه‌ره‌تا هێزه‌کانى ئه‌و که‌لانته‌ریه‌ به‌شى خۆیان هه‌ڵگرن و پاش ماوه‌که‌ى ده‌درێ به‌ زیندانیه‌کان که‌ به‌ زۆرى به‌ش ناکا، زۆر جار بیندراوه‌ که‌ زیندانیه‌کان بۆ له‌تێ نانى ووشک بۆ چه‌ند سه‌عات له‌و هێزانه‌ بپار٠ێنه‌وه‌، له‌و حاڵه‌دا لێدان و ئازاردانى زیندانیه‌کان بۆته‌ ئاسایی.
شایانى باسه‌ که‌لانته‌رى ژنان له‌ مه‌شهه‌د ساڵى ١٣٧٨ به‌ پروپاگه‌نده‌ى هێزى ئینتزامى رژیم کرایه‌وه‌ و له‌ کرانه‌وه‌یدا گووترا هۆى کردنه‌وه‌ى ئه‌و که‌لانته‌ریه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژنان بتوانن باشتر دیفاع له‌ مافه‌کانى خۆیان بکه‌ن. له‌ ماوه‌ى پێشوودا فه‌رمانده‌ى هێزى ئینتزامى رژیم رایگه‌یاند که‌ چوار که‌لانته‌رى دیکه‌ى تایبه‌ت به‌ ژنان ده‌کرێته‌وه‌.

15 سال و 6 ماه و 23 روز و 7 ساعت و 59 دقیقه پیش از این

ر٠اپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى گرتووخانه‌ى ژنان له‌ که‌لانته‌رى مه‌شهه‌د

ر٠اپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى گرتووخانه‌ى ژنان له‌ که‌لانته‌رى مه‌شهه‌د


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن