جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نار٠ه‌زایه‌تى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌گه‌رى ئێعدامى یونس ئاقایان له‌ ورمێ

نار٠ه‌زایه‌تى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌گه‌رى ئێعدامى یونس ئاقایان له‌ ورمێ

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامى سه‌رکوتى که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان له‌ رژیمى ئێراندا، رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک، رایگه‌یاند:

یونس ئاقایان که‌ ده‌گوترێ په‌یره‌وى ئه‌هلى حه‌قه‌ له‌ ئازه‌ربایجاندا به‌ تۆمه‌تى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ خودا له‌ مه‌ترسى ئێعدامى پێش وه‌خت دایه‌.
به‌رپرسانى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی هۆى سه‌ره‌کى نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامى یونس ئاقایان له‌ داهاتوویێکى نزیک دا گێرایه‌وه‌ بۆ ئێعدامى مێهدى قاسم زاده‌ یه‌کێکى دیکه‌ له‌ په‌یره‌وانى ئه‌هلى حه‌ق له‌ دواى مه‌حکومیه‌ت به‌ تاوانێکى هاوشێوه‌ له‌ سێ مانگ له‌وه‌ پێشه‌وه‌ راگه‌یاندوه‌. ئه‌هلى حه‌ق مه‌زهه‌بێکه‌ که‌ له‌ سه‌ده‌ى ١٤دا دامه‌زراوه‌. ئه‌و مه‌زهه‌به‌ به‌ زۆرى له‌ عێراق و رۆژئاواى ئێراندا ده‌ژین. زۆربه‌یان کوردن و به‌شێکى که‌میان له‌ که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ وه‌ک ئازه‌رین.
ناوبراو ئێستێ له‌ زیندانى ورمێ دایه‌. یونس پێنج ساڵ له‌وه‌ پێش له‌ دواى تێکگیرانه‌کانى ئه‌هلى حه‌قه‌کان له‌گه‌ڵ هێزى سه‌رکوتگه‌رى ئینتزامى، گیرا بوو. ئه‌و رێکخراوه‌ هۆى تێکگیرانه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ گێر٠ایه‌وه‌ که‌ ئه‌ندامانى ئه‌و مه‌زهه‌به‌ ئاماده‌ نه‌بوون ئارمى مه‌زهه‌بی خۆیان له‌ سه‌ر ده‌رگاى ته‌ویله‌کانیان له‌ ئوچ ته‌په‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا لابه‌رن، که‌ تیایدا پێنج که‌س له‌ ئه‌هلى حه‌ق و سێ که‌س له‌ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ئینتزامى رژیم کوژران.
ئه‌و ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داواى راگرتنى حوکمى ئێعدامى یونسى ئاقایانى کردوه‌، بیرى به‌رپرسانى رژیمى هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ پێى په‌یمانى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى، ده‌بێ ئازادى دین و مه‌زهه‌به‌کان به‌ ره‌سمى بناسێت.

15 سال و 6 ماه و 23 روز و 8 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

نار٠ه‌زایه‌تى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌گه‌رى ئێعدامى یونس ئاقایان له‌ ورمێ

نار٠ه‌زایه‌تى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌گه‌رى ئێعدامى یونس ئاقایان له‌ ورمێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن