یه‌کى مانگى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکاران پیرۆز بێ
له ٢١ى ئاوریلى ساڵى ١٢٥٦ى زایینى، بۆ یه‌که‌م جار رێ و ره‌سمێکى به شکۆ له‌لایه‌ن کرێکارانى ئوسترالیا به‌رێوه‌چوو، که به‌رێوه‌چوونى ئه‌و رێ و ره‌سمه بووه سه‌ره‌تایێک بۆ به‌رز ر٠اگرتنى رۆژى جیهانى کرێکاران له سه‌رانسه‌رى جیهان.
به هۆى ئاڵۆزى ئابوورى و که‌مى فرۆشى که‌ل و په‌ل ده‌یان کارخانه له سه‌رانسه‌رى جیهان، له کارکه‌وتوون و هه‌زاران کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون و هه‌روه‌ها سه‌دان ناوه‌ندى گرینگى پیشه‌سازى داخراون یان لقه‌کانیان له وه‌لاتانى جیاجیا، له کار ر٠اگیراون.
له ئێرانیشدا هه‌ل و مه‌رج به ر٠ادهیێک ناله‌بار و ئاڵۆزه که هه‌رده‌م ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تى به‌رینى کرێکارى و جه‌ماوه‌رى لێ ده‌کرێ. ئاخونده ده‌سه‌لاتداره‌کان له برى به ده‌مه‌وه چوونى ویسته‌کانى خه‌ڵک و کرێکاران، له دزینى سه‌رمایه و داهاتى جه‌ماوه‌رى ئێران خه‌ریکن.
به‌بوونى وه‌زعى ناله‌بارى ئابوورى و هه‌لاوسانى ٣٠ له سه‌د، مه‌ترسى داخرانى ناوه‌نده پیشه‌سازیه گه‌وره و بچووکه‌کان زۆرتر بووه. به پێى سه‌رژمێریه‌کان ده‌یان ناوه‌ندى پیشه‌سازى بچوک له شاره‌کانى تاران، ته‌ورێز و ئیسفه‌هان داخراون. له ماوه‌ى یه‌ک مانگى ر٠ابردوودا، ده‌یان کرێکار له چه‌ند کارخانه و ناوه‌ندى پێشه‌سازى ده‌رکراون.
ئاخونده ملهور٠هکان له برى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر کردنى وه‌زعى ناله‌بارى ژیانى کرێکاران و نه‌هێشتنى بێکارى بده‌ن، به به‌رده‌وامى له به فیر٠ۆدانى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵک و به‌خشینه‌وه‌ى به رێکخراوه ترۆریستیه‌کان خه‌ریکن. دزینى سه‌رمایه‌ى نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکى ئێران بۆته کارێکى ئاسایی ده‌سه‌لاتداران و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و گشته ر٠او و ر٠ووت و به تالان بردنه‌ى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵک، له‌لایه‌ن ئاخونده ده‌سه‌لاتداره‌کان و هێزه ئه‌منیه‌تیه سه‌رکوتگه‌ره‌کان، که‌م رۆژ هه‌یه کرێکارانى ئازادیخواز و که‌سایه‌تیه سیاسى و فه‌رهه‌نگیه‌کان که‌ونه به‌ر هێرش و ههر٠هشه و تۆقاندن، سه‌رکوتى کرێکارانى شیرکه‌تى (واحیدى ئوتوبوسرانى) و ده‌یان ناوه‌ندى پێشه‌سازى له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه به به‌رده‌وامى درێژه‌ى هه‌یه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته سه‌رکوته‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم و که‌م ته‌رخه‌مى ده‌سه‌لاتداران به ژیانى کرێکاران و جه‌ماوه‌ر، جێگه‌ى خۆشیه کرێکاران درێژه به خه‌بات و چالاکى که‌م وێنه ده‌ده‌ن له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لات دا بۆ هاتنه دی داوا ره‌واکانیان.
شکى تێدانیه، به خه‌باتى بێ وچانى کرێکاران و جه‌ماوه‌ر، ماف و ئازادى، تێکر٠ایی وه‌دى دێ و ویسته‌کانى جه‌ماوه‌رى ئێران، که رووخانى رژیمى ئاخوندى و ده‌سته‌به‌رکرانى ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک و نیشتمانیه وه‌دى دێ.
به‌بۆنه‌ى یه‌کى مانگى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکاران گه‌رمترین پیرۆزبایی به کرێکارانى کورد و ئێران پێش که‌ش ده‌که‌ین. هیوادارین کرێکارانى کوردستان و ئێران به یه‌کیه‌تى و ته‌بایی، له خه‌بات دژى رژیمى سهرهر٠ۆى ئاخوندی و هه‌وڵ بده‌ن زیاتر له ئێستا پێشر٠هوى شۆرشى ئازادیخوازى و ماف خوازى له کوردستان و سه‌رانسه‌رى ئێران‌دا بن.
هیوادارین، سته‌م له سه‌ر کرێکاران هه‌ڵگیرێ و کار و پێداویستى ژیان و مافى نیشته‌جێ بوون و بیمه‌یان بۆ جێ به جێ بکرێ.
بروخێ رژیمى سه‌رکوتگه‌ر و دژ به ئازادى و چه‌وسێنه‌رى سه‌ره‌کى کرێکاران.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى مافخوازانه‌ى کرێکارانى کوردستان و ئێران
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
8ى بانه مه رى 1388