هێزیکی سه‌دان که‌سی له شاره‌کانى کوردستانه‌وه به‌ره‌و زنجیره کێوه‌کانی شاهۆ وه‌رێ ده‌که‌وێ
بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ى ناوچه‌کانی پارێزگای کرماشان، هێزێکی ٦٠ ٠ که‌سیی رێژیم له شاره‌کانى کوردستانه‌وه به‌ره‌و زنجیره کیوه‌کانی شاهۆ وه‌رێ ده‌که‌وێ.
به مه‌به‌ستی به قه‌ولی به‌رپرسانی رێژیم "مه‌هار کردنی" ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگاکانی کرماشان و سنه، بریاردرابوو که هیزیکی ٦٠ ٠ که‌سی پێکهاتوو له سپای پاسداران و زیاتر جاش و به‌کریگیراوی خوجێیی له مهاباده‌وه به‌ره‌و زنجیره کێوه‌کانی شاهۆ له پارێزگای کرماشان وه‌رێ بکه‌وێ.
ئه‌م هێزه به ده‌ستوری ستادی فه‌رمانده‌یی تایبه‌تی پارێزگای ورمێ و به راسپارده‌ی سپای پاسدارانی شاری مهاباد ساغکراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه وێڕای سازماندانی ئه‌م هێزه سه‌دان که‌سییه به چه‌کی جۆراوجۆر، پێیان راگه‌یه‌ندرابوو به‌ره‌و پارێزگای کرماشان وه‌رێ ده‌که‌ون. شایانی باسه که تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چۆنیه‌تی جموجۆڵی ئه‌م هێزه‌ی رێژیم گه‌یشتنی به پارێزگای کرماشان هه‌واڵێک له به‌ر ده‌ست دا نیه.
به پێی هه‌واڵ ئه‌م هێزه‌ی رێژیم که به هه‌موو چه‌کێکی قورس ته‌یار کراوه، له پارێزگاکانی زه‌نجان و هه‌مه‌دانه‌وه ره‌وانه‌ی کوردستان کراوه.