له‌یادى شه‌هیدان مامۆستا ئارام و هاور٠ێیانیدا
مه‌لانى جوان به هاتنى وه‌رزى به‌هار به ئاوازى خۆش له پێ ده‌شتى بۆکان و له یه‌کشه‌وه شادییان ده‌گێرا و مژده‌ى هاتنى به‌هارى ره‌نگینیان به هاونیشتمانانى غه‌مبار وسته‌ملێکراو ده‌دا. به‌فر له پشتى یه‌کشه‌وه و ئه‌حمه‌ئاوا, ده‌تواوه و به دڵى زه‌ویدا ده‌چوه‌خوار و
هه‌ژاران به تینى هه‌تاو له‌شیان گه‌رم داده‌هات، به‌رخ و کارى ساوا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان بوو به‌و سروشته رازاوه شادییان دهگێر٠ا.
کیژ و کور٠انیش دڵخوش بوون به‌وه‌ى له به‌هاردا به که‌ژ و کێودا دێن و ده‌چن له گه‌ڵ هه‌ڵکه‌ندنى که‌نگر و گێلاخه و چاوتووتکه و گژوگیا هه‌واى بێگه‌ردى به‌هاریان هه‌ڵده‌مژى و سۆزیان ده‌کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شارى بۆکانى رازاوه‌ى مه‌کۆى ئه‌دیبانى کوردپه‌روه‌ر وه‌ک زۆر شارى نیشتمان به هێزى رژیمى ئاخوندى ئابڵۆقه درابوو, شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانى پارێزه‌رى سته‌م وتاریکى ژیانیان له خه‌ڵک تاڵ کردبوو. له به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه دلێره‌کان پارێزه‌رى نیشتمان, هه‌ڵو بهرزهفر٠هکانى کوردستان, رۆڵه دڵسۆزه پاک و بێ گه‌رده‌کانى سازمانى خه‌بات به‌گژ دژمندا ده‌هاتنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا, ته‌شکیلاتى بۆکانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به رێبه‌رایه‌تیى مامۆستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام ده‌ورێکى کاریگه‌ر و به‌رچاوى هه‌بوو له ووشیار کردنه‌وه‌ى زیاترى جه‌ماوه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم و خۆفرۆشان له ناوچه‌ى بۆکان. مامۆستا سه‌یدعه‌بدوللا ئارام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان و به‌رپرسى ته‌شکیلاتى بۆکان بوو, له هه‌مان کاتدا له مه‌یدانى نه‌به‌رد له به‌رانبه‌ر دژمنى غه‌داردا له هیچ سڵى نه‌ده‌کرده‌وه, هه‌روه‌ها له پاریزگارى له سازمانى خه‌بات له به‌رانبه‌ر نه‌یاران دا فیداکارى ده‌کرد و له‌کاتى رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا پێشه‌نگى هێرش به‌ران بوو.
تێکۆشه‌ران وشه‌هیدانى وه‌ک ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام, شه‌هید مام سلیمان سلیمانژاد, شه‌هید کاک عوسمان عه‌بو و شه‌هید کاک محه‌مه‌دشینانى, شه‌هید کاک سادق زندى, شه‌هید حوسین ساحبنه‌زه, شه‌هید کاک مه‌حمه‌د خالیدى و ده‌یان شه‌هیدى خۆشه‌ویست وقاره‌مان به‌خوێنى پاکیان سه‌نه‌دى حه‌قانیه‌ت و ره‌وای سازمانى خه‌بات وجولانه‌وه‌ى ئازادیخوازیى کوردستانیان مۆر کرد و به خۆراگرییان له به‌رانبه‌ر نه‌ویستانى سازمان و پاوانخوازاندا وێستان و سه‌نگه‌ریان به‌رنه‌داو پاریزگاریان له بوونى سازمان ده‌کرد.
داخ و هه‌زاران داخ, ماموستا سید عه‌بدولا ئارام و هاور٠ێیانى له شانزده‌ى خاکه‌لێوه‌ى ساڵى ١٣٦١ له‌دواى ئه‌وه‌ى خۆفروشێک شوێنى مانه‌وه‌یان به هێزه‌کانى رژیم راده‌گه‌یێنێ, ده‌که‌ونه ئابڵوقه‌ى دژمنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مقاومه‌ت و ئازایه‌تێیکى که‌م وێنه‌یان نیشان دا و ژماره‌یێکى به‌رچاو له هێزه‌کانى رژیمیان به سزا گه‌یاند, تێکه‌ڵ به کاروانى شه‌هیدانى پر٠ رێبوارى ئازادیخوازى و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بوون.
هه‌زاران سلاو له روحى پاکى شه‌هید ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام و هاور٠ێیانى شه‌هیدانى یه‌کشه‌وه و تێکر٠اى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات و شه‌هیدانى کوردستان.