جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دل ئارا دارابی ئێعدام کرا

 دل ئارا دارابی ئێعدام کرا

دل ئارا دارابی، که‌ له‌ ته‌مه‌نى ١٧ ساڵیه‌وه‌ به‌ جورمى قه‌تڵ بازداشت کرابوو، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژى هه‌ینى ١١/٢/١٣٨٨، له‌ به‌ندیخانه‌ى ناوه‌ندیی ره‌شت ئێعدام کرا. عه‌بدولسه‌مه‌د خور٠ه‌مشاهى وه‌کیلی دل ئارا ئه‌و هه‌واڵه‌ى به‌ر٠٠است دانا.

دڵ ئارا دارابی له‌ ساڵى ١٣٨٨ کوشتنى که‌سێکى وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرت به‌لام له‌دواییدا له‌دادگادا وتى: \"من به‌قسه‌ى ئامۆزایه‌که‌م فریوم خواردووه‌ و پێى گوتوم تۆ کوشتنى ئه‌و که‌سه‌ وه‌ئه‌ستۆ بگره‌ چونکه‌ ته‌مه‌نت له‌ ١٨ ساڵ که‌متره‌ ئێعدامت ناکه‌ن. ئه‌گینا من قاتل نیم\".
عه‌بدولسه‌مه‌د خور٠ه‌مشاهى له‌و بر٠وایه‌دایه‌ زۆر به‌ڵگه‌ نیشانده‌رى ئه‌وه‌ن که‌ به‌هیچ جۆرێک دڵ ئارا قاتل نه‌بووه‌.
به‌پێى قانوونه‌کانى جه‌زایی ی ئێران قیساس مافێکى شه‌خسیه‌ و خێزانى کوژراو ده‌توانێ له‌نێوان به‌جاگه‌یاندنى حوکمى قیساس و به‌خشینى تاوانبار به‌ خۆر٠ایی یان به‌خوێن، یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ.
رێکخراوى لێبووردنى نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ مقه‌ر٠ه‌که‌ى له‌ له‌نده‌نه‌ به‌ ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک به‌ر٠ێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى دل ئاراى به‌ توندى مه‌حکووم کرد.
ئه‌و رێکخراوه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: به‌ر٠ێوه‌بردنى حوکمه‌کانى ئێعدام له‌ئێران له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٩دا ١٤٠ که‌س بووه‌ که‌ دوانیان ئافره‌تن. ئه‌و رێکخراوه‌ دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا به‌مه‌به‌ستى دژایه‌تى کردن له‌گه‌ڵ حوکمى ئێعدامى دل ئارا دارابی، له‌پێش سه‌فاره‌تى ئێران له‌ له‌نده‌ن رێپێوانێکیان وه‌ر٠ێ خست.

15 سال و 6 ماه و 19 روز و 20 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

دل ئارا دارابی ئێعدام کرا

دل ئارا دارابی ئێعدام کرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن