له رۆژى جیهانیی کرێکاردا خه‌ڵکێکى زۆر زیندانى ده‌کرێن
چالاکانى کرێکاری ده‌ڵێن هێزه ئه‌منیه‌تى و ئینتزامیه‌کانى رژیم له رۆژى جیهانیی کرێکار له شاره‌کانى تاران و سنه و ئه‌هواز و حه‌وت ته‌په و کرماشان رێگرییان له سازدانى مه‌راسیم کرد و ژماره‌یێکى زۆریان له خه‌ڵکى ئه‌و شارانه ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
رێ گرتن له مه‌راسیم به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی کرێکار سه‌رله‌به‌یانیی ى رۆژى هه‌ینى ١١/٢/١٣٨٨، به گیرانى ٥ که‌س له چالاکانى کرێکاری له شارى سنه ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌وه بۆ سێهه‌مین جاره رژیم رێ ده‌گرێ له مه‌راسیم به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی کرێکار که له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى سه‌ربه‌خۆی کرێکاریه‌وه رێکده‌خرا.
له دوو ساڵى رابردووش‌دا هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم به‌تایبه‌ت له شارى سنه ده‌بنه هۆی تێکدانى ئه‌و مه‌راسیمه و هه‌روه‌ها ژماره‌یێکى زۆریش له چالاکانى کرێکاری له‌و دووساڵه‌دا ده‌گیرێن و موحاکه‌مه ده‌کرێن.
به‌پێی راپۆرته‌کان ئه‌وساڵیش ده که‌س له چالاکانى کرێکارى سه‌رله‌به‌یانیی رۆژى هه‌ینى له سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. که ناوى چه‌ند که‌س له‌وان بریتیه له: "محمد صدیق کریمى، شریف ساعد پناه، مجید حمیدى، خالید حسینى و ژیان سبحانى و فایق کیخسروى".
هه‌روه‌ها به‌پێى چه‌ند هه‌واڵ و راپۆرتى گه‌یشتوو، زیاتر له ٥٠ که‌س له چالاکانى کرێکاری له شارى تارانیش ده‌سبه‌سه‌ر کراون که به بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی کرێکار به‌شدارییان له مه‌راسیمێکى چه‌ندسه‌د که‌سیدا کردبوو.