جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى ئاخوندى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى پێنجوێنى بۆردومان کرد

رژیمى ئاخوندى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى پێنجوێنى بۆردومان کرد

رۆژى شه‌ممه‌ ١٢/٢/١٣٨٨، رژیمى ئێران له‌ سه‌عات ٥ى سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ زنجیره‌ چیاکانى پێنجوێن و شاخى سورێنى هه‌رێمى کوردستانى بۆردوومان کرد.

سه‌عات ٩ى سه‌رله‌به‌یانیی رۆژى شه‌ممه‌ سێ هێلی کۆپته‌رى رژیمى ئێران ئاسمانى هه‌رێمى کوردستانیان به‌زاند و بۆردوومانى ناوچه‌ سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و گوونده‌کانى بۆر٠ێر و کانى سێف و جۆمه‌ره‌سی و چه‌ند گوندێکى دیکه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌یان کرد. هه‌رچه‌ند تائێستا زیانه‌ گیانیه‌کانى ئه‌و بۆردوومانانه‌ نه‌زاندراوه‌، به‌لام زیانی مادیی زۆر به‌و ناوچانه‌ گه‌یشتووه‌. ئه‌وه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ رژیمى ئاخوندى بۆ بۆردوومانى ناوچه‌ سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هێلی کۆپته‌ر بکار بێنێ.
جێى ئاماژه‌یه‌ رژیمى ئاخوندیی ئێران به‌رده‌وام به‌بیانووى راوه‌دوونانى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ ناوچه‌ سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆردوومان ده‌کات و تاکوو ئێستا به‌و هۆیه‌وه‌ زیانێکى زۆرى ماددى و گیانیی به‌ دانیشتوانى سنوورى هه‌رێمى کوردستان گه‌یاندووه‌.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا زۆر به‌ توندى ئیدانه‌ى تۆپباران و بۆردومانه‌کانى ناوچه‌ سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کرد.

15 سال و 6 ماه و 18 روز و 17 ساعت و 36 دقیقه پیش از این

رژیمى ئاخوندى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى پێنجوێنى بۆردومان کرد

رژیمى ئاخوندى ناوچه‌کانى ده‌ورووبه‌رى پێنجوێنى بۆردومان کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن