نیگه‌رانیی کلینتۆن له نفووزى وه‌لاتانى ئێران و چین له ئه‌مریکای لاتیندا
هیلارى کلینتۆن رۆژی هه‌ینى ١١ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٨، وێر٠اى دهربر٠ینى نیگه‌رانى له نفووزى وه‌لاتانى ئێران و چین له ئه‌مریکاى لاتیندا وتى: له کاتى سه‌رۆک کۆماریی جۆرج بۆشدا، ئێران و رووسیه و چین توانیان نزیکى له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى وه‌لاتانێک بکه‌ن که
له‌گه‌ڵ واشینگتۆن ناکۆکییان هه‌بوو، که ئه‌و پێوه‌ندیه قازانجى بۆ وه‌لاتانى ناوبراو هه‌بوو.
هه‌روه‌ها وتى: ئێمه لانیکه‌م کابرکێى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وه‌لاته ده‌که‌ین و ئه‌وه به قازانجى ئێمه نیه پشت بکه‌ینه وه‌لاتانێک که دراوسێی ئێمه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وتى: پێوه‌ندیی باش له گه‌ڵ وه‌لاتى نیکاراگوئه بۆ به‌ره‌نگارى له گه‌ڵ نفووزى رژیمى ئێران بۆ ئێمه زۆر گرینگه. هه‌ربۆیه‌ش ئێستا خه‌ریکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌وه‌ین که چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ نیکاراگوئه‌دا بکه‌ین.
هه‌روه‌ها وتى: رژیمى ئێران خه‌ریکه سه‌فاره‌تێکى زۆر گه‌وره له "ماناگوا" سازده‌کات که خۆتان بیری لێبکه‌نه‌وه ئه‌و سه‌فاره‌ته بۆچیه؟