پارڵمانى ئوروپا داواى کرد ره‌کسانا سابرى به بێ مه‌رج ئازاد بکرێ
رۆژى دووشه‌ممه ١٤ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ـ ٤ى مه‌ى ٢٠ ٠ ٩، پارڵمانى ئوروپا داواى له رژیمى ئێران کرد که به بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێک ره‌کسانا سابرى هه‌واڵنێرى ئێرانى ئه‌مریکایی ئازاد بکا.
هانس گرتپوئترینگ سه‌رۆکى پارڵمانى ئوروپا ر٠ایگهیاند که ٧٥٨ ئه‌ندامى شۆراى یه‌کیه‌تى ئوروپا داواى ئازاد کردنى به‌په‌له‌ى ره‌کسانا سابریان کردوه.
ناوبراو گووتى: پارڵمانى ئوروپا نیگه‌رانى هه‌ل و مه‌رجى سابریه و پێى وایه په‌روه‌نده‌ى ناوبراو ده‌رخه‌رى هه‌ل و مه‌رجى خراپى مافى مرۆڤ له ئێراندایه.
ره‌کسانا سابرى که له باوکێکى ئێرانى و دایکێکى ژاپونى و له ئه‌مریکا له دایک بووه سێ مانگه به تۆمه‌تى جاسووسى له زینداندایه و له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه ٨ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پاوه.