دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسینى له‌ رێ و ره‌سمى ٥ى خه‌رمانان

په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسینى له‌ رێ و ره‌سمى ٥ى خه‌رمانان

خوشکان و برایانى هێژا
به‌ خێر بێن بۆ کۆرى ٥ى خه‌رمانان ٢٨هه‌مین ساڵوه‌گه‌رى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.
به‌رێزان، سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، رێکخراوێکى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ره‌ که‌ به‌ ده‌ستى مامۆستایانى تێکۆشه‌ر و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌ خۆشناوه‌کانى کوردستان دامه‌زرا. ئه‌و کاته‌ى سازمانى خه‌بات دامه‌زرا، هه‌م ئێران و هه‌م کوردستان که‌وته‌به‌ر شالاوى سه‌رکووت و بێدادى رژیمى ملهورى ئاخوندى، ئه‌و رژیمه‌ى که‌ قه‌رار بوو ئازادى بۆ خه‌ڵکى ئێران دابین بکا، ئه‌و رژیمه‌ى که‌ قه‌رار بوو له‌ جیات رژیمى سه‌رکوتگه‌رى شا ده‌سه‌لاتێکى نشتیمان په‌روه‌ر و دیموکراتیک و ئازاد له‌ ئێران دا په‌یره‌و بکا. به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌ چاوه‌روانیه‌کان خومه‌ینى و ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانى دیکه‌ به‌رهه‌مى ره‌نج و خوێن و فیداکارى خه‌ڵکى ئێرانیان به‌ تالان برد

و به‌ ناوى ئیسلامى پیرۆز ئه‌وه‌ى سته‌م و بیدادیه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ئێران و کوردستان به‌ تایبه‌ت په‌یره‌ویان کرد. زۆرى پێ نه‌چوو خومه‌ینى فه‌رمانى جیهادى له‌دژى گه‌لى کوردى موسڵمان ده‌رکرد، ئه‌و گه‌له‌ى له‌کاتى وجودى ئیسلام له‌کوردستان دا زۆر به‌ باشی به‌رنامه‌ و ئوسولى ئیسلامى په‌یره‌و کردووه‌ و له‌هه‌ر کوێره‌ دێێکى کوردستانیش مزگه‌وت و شوێنى عیباده‌تى لێبووه‌، به‌لام خومه‌ینى به‌ فه‌رمانى جیهاد له‌دژى گه‌لى کوردى موسڵمان جارێکى دیکه‌ سه‌ره‌ر٠ۆیی و ملهورى ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆره‌کانى که‌ له‌ سه‌نده‌ مێژووییه‌کان تۆمار کراوون، دووپات کرده‌وه‌ و به‌و فه‌رمانه‌ جیهاده‌ له‌که‌ێکى ننگى بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌ نێوچاوانى ئاخوندان و مێژووى پر٠ له‌جینایه‌ت و خوێنرێژیان مۆر کرد.
ئاماده‌بووانى هێژا:
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ دا که‌ پاسداره‌ چه‌قۆکێشه‌کانى ده‌سه‌لاتى نگریسى ئاخوندى به‌ کوردستان وه‌رببوون، له‌و کاته‌ى که‌ کوردستان ببووه‌ مه‌یدانى ره‌مبازێنى هێزه‌ به‌کرێگیراو و ملهورى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌و کاته‌ى که‌ خه‌ڵک ناهومێد بوون له‌بوونى ده‌سه‌لاتێکى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ر و خۆماڵیانه‌ى دوور له‌ ده‌ستى بێگانه‌ و دوور له‌رێنوێنى بێگانه‌، له‌سه‌ر ده‌ستى تێکۆشه‌رانى کورد دامه‌زرا. سازمان نه‌ویدى دا به‌ خه‌ڵکى کوردستانى ئێران و ته‌واوى ئازادیخوازانى ئێرانى که‌ نه‌موبارزه‌ى ره‌واى گه‌لى کورد، موباره‌زه‌یێکى دژى دینى و دژى نه‌ته‌وه‌ییه‌ و نه‌خه‌ڵکى کوردستانیش خه‌ڵکێکى ناموسلمانن وه‌کوو خومه‌ینى ئیدعاى ده‌کرد.
به‌ خۆشیه‌وه‌ له‌ماوه‌ى ٢٨ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانى سازمانى خه‌بات دا بێجگه‌ له‌سه‌روه‌رى و پاکى و سه‌داقه‌ت هیچکس ناتوانێ خاڵێکى ر٠ه‌ش له‌سه‌ر سازمانى خه‌بات بدۆزێته‌وه‌، که‌س ناتوانێ په‌ڵه‌یێکى ر٠ه‌ش له‌په‌روه‌نده‌ى پاک و بێگه‌ردى سازمانى خه‌بات بدۆزێته‌وه‌، سازمانى خه‌بات به‌ ناسینى هه‌ل و مه‌رج و ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ى که‌ باڵى کێشابوو به‌ سه‌ر کوردستان دا شێوه‌ خه‌باتێکى هێنا مه‌یدان که‌ خه‌ڵک نامۆیی لێ نه‌که‌ن . دڵسۆزانه‌، سادقانه‌، هه‌ڵسووراوه‌ و هیچ کاتێک پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامى سازمانى خه‌بات زیانیان به‌ خه‌ڵکى کوردستان نه‌گه‌یاندووه‌، هیچ که‌سێک له‌ کوردستان دا نیگه‌رانى له‌سازمانى خه‌بات نه‌بووه‌، نه‌ک کوردستانى ئێران ته‌نانه‌ت له‌کوردستانى عێراقیش دا له‌هه‌ر کوێێک باره‌گاى سازمانى خه‌باتى لێبووبێ سه‌ربه‌رزى و شه‌ره‌ف نه‌سیبى سازمانى خه‌بات بووه‌. سازمانى خه‌بات توانیوێتى به‌ هه‌ست کردن به‌ ئه‌رکى نیشتمانیانه‌ و به‌ هه‌ست کردن به‌و واقعیه‌ته‌ى که‌ له‌ جوولانه‌وه‌ى کورد له‌ماوه‌ى ١٠ ٠  ساڵى پێشوو دا بووه‌، ئه‌رکه‌ نیشتمانیه‌کانى په‌ره‌ پێ بدا، هه‌ربۆیه‌شه‌ ئێستا سازمانى خه‌بات جێگه‌ى هیوا و هومێدى خه‌ڵکى کوردستانه‌، بویه‌شه‌ سازمانى خه‌بات چه‌قلى چاوى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندیه‌. سازمانى خه‌بات ئێستا جێگه‌ى رێزى تێکراییه‌ و مێحوه‌رێکه‌ له‌ دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کاندا. سازمانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مان توانیوێتى موبارزه‌ى شێلگێرانه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ درێژه‌ پێ بدا و ووتووێژ و دانیشتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه‌ دژى ئینسانى و دیکتاتۆریه‌ پێ زیانبار بووه‌. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ڵێبراوانه‌یه‌ رژیمى ئاخوندى به‌به‌رده‌وامى ویستووێتى زه‌ربه‌ت له‌سازمان بدا، بێگومان ئه‌و موباره‌زه‌یه‌ و ئه‌و خه‌بات و هه‌ڵسوورانه‌ى که‌ له‌پێناو ئازادى دا درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ین ره‌نج و فیداکارى زۆرى ویستووه‌ و خوێنى زۆرى له‌پێناو دراوه‌. سازمانى خه‌بات وه‌ک په‌رچه‌م دارى خه‌باتى پاک و بێگه‌ردى جولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد درێژه‌ى به‌ ئه‌رکه‌ نیشتمانیه‌کان داوه‌ به‌ ئومێدى خوا له‌ داهاتوو دا ئه‌رکه‌ نیشتمانی پیرۆزى تا سه‌رکه‌وتن و هه‌تا رووخانى رژیمى ئاخوندى و ده‌سته‌به‌ر کردنى ئازادى بۆ ئێران و بۆ خه‌ڵکى کوردستان درێژه‌ پێده‌دا. ئێمه‌ داوا له‌هه‌موو تێکۆشه‌ران و لاوانى به‌ هه‌ست ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سازمانى خه‌بات هێزى زیاتر و تواناى باشترى هه‌بێ و بۆ ئه‌وه‌ى که‌ باشتر له‌رابردوو بتوانێ رووبه‌رووى رژیمى ملهورى ئاخوندى ببێته‌وه‌، بێنه‌ ریزه‌کانى سازمانى خه‌باته‌وه‌. له‌هه‌مان کاتیش دا داوا له‌هێز و لایه‌نه‌ سیاسی و تێکۆشه‌ره‌ کوردستانى و سه‌رانسه‌رییه‌کان ده‌که‌ین، که‌ ئازادى و دابین کردنى ده‌سه‌لاتێکى دیموکراتیک له‌ئێرانیان مه‌به‌سته‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ به‌هاوکارى و ته‌بایی و یه‌کگرتووى و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ملهور و دیکتاتۆره‌ دا یه‌ک بگرین و بتوانین خه‌ڵکى ئێران و خه‌ڵکى کوردستان به‌ ئازادى بگه‌ێنین. بێگومان ئه‌رکى هه‌موو ئینسانێکه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌دا خه‌بات بکا، چونکه‌ ئه‌و رژیمه‌ نه‌ته‌نیا دژمنى خه‌ڵکى ئێرانه‌ به‌ دژمنى هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌. ئه‌و رژیمه‌ که‌ خۆى به‌ موسڵمان ناو ده‌با، هیچ کرده‌وه‌ و ره‌فتارێکى ئیسلامیانه‌ نییه‌، خۆى به‌ پشتیوان و رێبه‌رى شیعه‌ له‌ جیهان دا ده‌زانێ، به‌لام کرده‌وه‌ و ره‌فتاره‌کانى دژى ئیسلام و ته‌نانه‌ت دژى مه‌زهه‌بی شیعه‌یه‌. ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ته‌نیا درۆ و فریوکارى و فه‌ساد و سته‌مى له‌حاست خه‌ڵکى ئێران دا درێژه‌ پێداوه‌، بۆیه‌ ئه‌رکى هه‌موو ئینسانێکه‌ به‌ نه‌وعێک له‌نه‌وعه‌کان له‌خه‌باتى ئازادیخوازیدا به‌شدار بن. رژیمى ئاخوندى وا نیشان ده‌دا دۆستى خه‌ڵکى عێراقه‌، به‌لام مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى دژمنایه‌تى و ئاژاوه‌ له‌و وه‌لاته‌ دایه‌. ئێستا له‌شارێکى وه‌ک به‌سره‌دا چه‌ند له‌تاران مه‌وادى موخه‌دیر هه‌یه‌ له‌به‌سره‌ش دا هه‌یه‌. ده‌سه‌لاتدارانى رژیم کاتێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکوومه‌تى عێراق داده‌نیشن و کۆده‌بنه‌وه‌ باس له‌دۆستایه‌تى و هاوکایی کردنى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌که‌ن، به‌لام هه‌ر ئه‌و کاته‌ بومب و ته‌قه‌مه‌نى ده‌نێرن، بۆ چه‌کداره‌ ترۆریسته‌کان له‌عێراق به‌ بێ جیاوازى، به‌لاشیه‌وه‌ گرینگ نییه‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ شیعه‌ن یان سوننین. گرینگترین مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ ئاژاوه‌ هه‌بێ، له‌کوێ ئاژاوه‌ هه‌بێ ئه‌و رژیمه‌ مه‌نافیعى ئه‌و کاته‌ دێته‌ دى. له‌ ئه‌فغانستان دا به‌قسه‌ خۆى به‌دژمنى تاڵیبان ده‌زانێ و وه‌ک خۆى باسی ده‌کا تاڵییبان و ئه‌لقاعیده‌ دیپلۆماته‌کانیان کوشتوون، به‌لام ئێستا زۆر به‌ چر٠وپر٠ى هاوکارى ئه‌لقاعیده‌ ده‌کا و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى رژیمى ئاخوندى له‌ئه‌نبارى ئه‌ڵقاعیده‌ و تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان ده‌دۆزرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌درێژه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ که‌ ده‌یهه‌وێ ده‌سه‌لاتى خۆى، مه‌به‌سته‌کانى له‌ گشت مه‌نته‌قه‌که‌دا په‌ره‌پێبدا و بتوانێ ئیمپراتۆرى شیعه‌ى ولایه‌تى فقیه‌ دارێژێ و به‌ خه‌یاڵى خۆیان خامنه‌یی ببێته‌ رێبه‌رى ئه‌و ئیمپراتۆریه‌. بۆیه‌ جاریکى تر دووپاتى ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌رکى هه‌مووانه‌ و ئه‌و ئینسانه‌ى که‌ باوه‌رى به‌ ئازادى هه‌یه‌. ده‌بێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌ دا خه‌بات بکا، به‌ هه‌ر نه‌وعێک و تا چ راده‌یێک بۆى ده‌کرێ. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌ بۆنه‌ى ئه‌و یاده‌ به‌رز و پیرۆزه‌وه‌ جارێکى تر به‌ڵێن به‌ جه‌ماوه‌رى خۆراگرى کوردستان و به‌ هه‌موو خه‌ڵکى ئێران ده‌ده‌ا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه‌ ملهور و سته‌مگه‌ره‌ دا زیاتر له‌رابردوو خه‌بات ده‌کا و تێده‌کۆشێ. زیاتر له‌رابردوو ئه‌رکه‌ نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان په‌ره‌پێده‌ده‌ین و بێگومانیش ئاکام و عاقیبه‌تى دیکتاتۆران له‌ناوچوون و نه‌مانه‌ و ئازادى وه‌دى دێ و حکومه‌تێکى په‌رله‌مانى و دیموکراتێک له‌ئێران جێگیر ده‌بێ و هه‌م خه‌ڵکى کوردستان و ئێران ده‌حه‌سێنه‌وه‌ و خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ش له‌ده‌ست ئه‌و به‌لا گه‌وره‌ خه‌لاسیان ده‌بێ. بیگومان به‌نه‌مانى ئه‌و رژیمه‌ ئاسۆى ئازادى و خۆشی و خۆشگوزرانى بۆ هه‌موو ناوچه‌که‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌. به‌راستیش ئیسلام و ئینسانیه‌ت له‌ده‌ست ئه‌و ئاخونده‌ درۆزن و فێڵبازانه‌ رزگاریان ده‌بێ. به‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌که‌س و کارى شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌کانى سازمانى خه‌بات و هه‌موو شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى ئێران و کوردستان ده‌که‌م. هیوادارم ساڵى داهاتوو که‌ سازمان پێ ده‌نێته‌ ٢٩ هه‌مین ساڵیادى، ساڵى خۆشی و به‌خته‌وه‌رى و وه‌دى هاتنى ئامانجه‌کانمان بێ و گه‌لى کورد به‌ئازادى بگا، زۆر زۆر به‌خێر بێن.
سپاستان ده‌که‌م.

16 سال و 2 ماه و 25 روز و 23 ساعت و 37 دقیقه پیش از این

په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسینى له‌ رێ و ره‌سمى ٥ى خه‌رمانان

په‌یامى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخ حسینى له‌ رێ و ره‌سمى ٥ى خه‌رمانان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن