له ره‌شت که‌سێکى دیکه به‌ردباران کرا
رۆژنامه‌ى ئافتابی یه‌زد، به پێى هه‌واڵ که‌سێک له ره‌شت به‌م زوانه به‌ردباران ده‌کرێ. به پێى هه‌واڵى ئه‌و هه‌واڵده‌ریه دادگوسته‌رى گیلان خۆى بۆ به‌رێوه‌بردنى حوکمێکى دیکه‌ى به‌ردباران ئاماده ده‌کا.
به پێى ئه‌و هه‌واڵه حوکمى به‌ردبارانى که‌سێک به ناوى \"م\" بر٠یارى له سه‌ر دراوه و وێده‌چێ به‌م زووییه ئه‌و حوکمه به‌رێوه‌بچێ. سه‌رله به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه ١٥ى ر٠هشهمهى ساڵى رابردووله گیلان حوکمى به‌ردبارانى که‌سێک به ناوى \"و\" که ٣٠ ساڵى ته‌مه‌ن بوو به شێوه‌ى نهێنى و به‌رێوه‌چوو.
شایانى باسه تۆمه‌تبارى دیکه‌ى ئه‌م په‌روه‌نده ژنێکه که ئه‌و مه‌حکوم به به‌ردباران نه‌کراوه و تا ئێستا سه‌باره‌ت به حوکمى ژنه‌که هیچ زانیاریێک نیه.