جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ پێکدادانى ماشین دا ٤٠  که‌س کوژران

له‌ پێکدادانى ماشین دا ٤٠  که‌س کوژران

ئوتوبوسێک که‌ هه‌ڵگرى ئه‌و که‌سانه‌ بوو که‌ به‌ مه‌به‌ستى زیاره‌تى گۆر٠ى ئیمام عه‌لى و ئیمام حوسێن له‌ کرماشانه‌وه‌ ده‌چوونه‌ عێراق له‌ رووداوێکى راننده‌یی دا ٤٠ که‌سیان له‌ جێ دا گیانیان داوه‌.

ئه‌و ئوتوبوسه‌ که‌ هه‌ڵگرى ٤٥ که‌س بوو و به‌ره‌و سنوورى مێهران ده‌رۆیشت زیاتر له‌ ٩٠  له‌ سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ له‌ جێ دا گیانیان دا.
به‌ پێى گووته‌ى شایه‌ت حالان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ته‌نیا ٣ که‌س زیندوون که‌ ئه‌وانیش حاڵیان زۆر خراپه‌. ئوستاندارى ئیلام له‌ باره‌ى ژماره‌ى بریندار و کوژراوه‌کانى ئه‌و رووداوه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ که‌ به‌ هۆى کوژرانى به‌رپرسى کاروانه‌که‌، زانیاریێکى ئه‌وتۆمان سه‌باره‌ت به‌و موسافیرانه‌ له‌ ده‌ست دا نیه‌.
شایانى باسه‌، جاده‌کانى ئێران له‌ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندیدا له‌ ریزى ئه‌و جادانه‌دایه‌ که‌ زۆرترین کوژراوى لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و سالانه‌ نزیک به‌ ٣٠  هه‌زار که‌س له‌ رووداوى راننده‌یی دا ده‌کوژرێن.

15 سال و 6 ماه و 16 روز و 9 ساعت و 13 دقیقه پیش از این

له‌ پێکدادانى ماشین دا ٤٠  که‌س کوژران

له‌ پێکدادانى ماشین دا ٤٠  که‌س کوژران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن