سێ هه‌واڵ له ناوچه‌ى بانه
رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٣ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ به‌م لاوه له سنوورى نه‌نۆرى ناوچه‌ى بانه دوو جاشى چه‌کدار رێگه له کاسبکارانى ئه‌و سنووره ده‌گرن و به پووڵێکى زۆر رێگه‌یان ده‌ده‌نێ برۆن.
فه‌رمانده‌ى پاسگاى که‌له گۆم به ناوى سه‌روان چگینى چه‌ند هێسترى کاسبکارانى کوشتوه و خاوه‌ن هێستره‌کانى گرتووه و تا ئێستا هیچ زانیاریێک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌و کاسبکارانه‌وه له ده‌ستدا نیه.
به پێى بر٠یارى رژیم، له ماوه‌ى نمایشى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیمدا هه‌موو سنووره‌کان داده‌خرێن، به‌لام سه‌باره‌ت به ماوه‌ى داخستن و رێکه‌وته‌که‌ى تا ئێستا هه‌واڵێک له ده‌ست دا نیه.