سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات پێشوازى له سکرتێرى دوولایه‌نى کوردستانى کرد
رۆژى دووشه‌ممه ١٤ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ـ ٤ى مه‌ى ٢٠ ٠ ٩، به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له بنکه‌ى رێبه‌رایه‌تى سازمان به ئاماده بوونى
کاک محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و کاک عه‌لى به‌هرامى جێگرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشوازى کرد له به‌رێزان کاک ئه‌میرى قازى سکرتێرى پارتى سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و کاک رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێرى حیزبی رزگارى کوردستان.
له دانیشتنێکى دۆستانه‌دا باس له رووداوه سیاسیه‌کانى کوردستان کرا.
جیگه‌ى ئاماژه‌یه به‌رێز مامۆستا سه‌ید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى که‌سایه‌تى تێکۆشه‌ر و ناسراوى گه‌له‌که‌مان ئاماده‌ى به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌که بوو.