جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مامۆستایانى کوردستان مانیان گرت

مامۆستایانى کوردستان مانیان گرت

ر٠اپۆرتى ئه‌حمه‌دى ئه‌ندازیارى، رۆژى دوو شه‌ممه‌ ١٤ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨ له‌ شاره‌کانى سنه‌، کرماشان، مه‌ریوان و سه‌قز، مامۆستایانى کورد به‌ مه‌به‌ستى دابین بوونى مافه‌ ره‌واکانیان مانیان گرت.

مامۆستایانى شارى سنه‌ کۆبوونه‌وه‌یێکى به‌رینیان به‌رێوه‌برد و له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ر٠اگه‌یێندراوێکیان بلاو کرده‌وه‌ که‌ جێگه‌ى ر٠ه‌زامه‌ندى مامۆستایانى به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بوو.
به‌شێک له‌و داوایانه‌ى له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ بریتین له‌:
١ـ فه‌رهه‌نگیانى کوردستان له‌گه‌ڵ پشتیوانى له‌ ته‌واوى فه‌رهه‌نگیانى ئێران، به‌رێوه‌بردنى بر٠یارى خزمه‌تگوزارى وه‌لات به‌ یه‌کێک له‌ داواکانى خۆى ده‌زانێ.
٢ـ داوا ده‌که‌ین مافى دامه‌زراوه‌ و مانگرتنى فه‌رهه‌نگیان به‌ ره‌سمى بناسرێ.
٣ـ دانانى هه‌ر سیستمێکى په‌روه‌رده‌ به‌ بێ ئاماده‌یی و به‌شدارى مامۆستایان وه‌ک سامانده‌رانى سه‌ره‌کى په‌روه‌رده‌ له‌ بر٠یاره‌کاندا ناگونجێ، له‌ هه‌مان کاتدا به‌شدارى راسته‌وخۆى مامۆستایان له‌ ته‌واوى باره‌کانى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ ویستى ئێمه‌ فه‌رهه‌نگیانى کوردستانه‌.
٤ـ لابردنى ئه‌و بۆشایی و بێ باوه‌ر٠یه‌ له‌ نێوان مامۆستایان و به‌رپرسان به‌نده‌ به‌ به‌ستنى په‌روه‌نده‌ کراوه‌کانى هاوکاران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمه‌ ده‌رکراوه‌کان. داواى ئێمه‌ کۆتایی هێنان به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نا فه‌رهه‌نگیه‌ن له‌ په‌روه‌رده‌ و بارهێنان دا و هه‌ر چى زووتر و بێ مه‌رج حوکمى چالاکانى سینفى هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.
٥ـ به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌ى که‌ سیستومى دادوه‌رى جمهورى ئیسلامى بێ گوناهى فه‌رزاد که‌مانگه‌رى ته‌ئید کردوه‌، داوامان ئازادى و گه‌ر٠انه‌وه‌ى بۆ خانه‌واده‌ى مامۆستایانى کوردستانه‌.
٦ـ به‌ بیرهێنانه‌وه‌ى هاوکارى ته‌بعیدى \"ئه‌سکه‌نده‌ر لوتفى\" داواده‌که‌ین حوکمه‌که‌ى هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.
٧ـ به‌ دامه‌زرانى سیستمى به‌رێوه‌به‌رى به‌ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ مه‌دره‌سه‌کان و به‌ به‌رێوه‌به‌رانى ئوستان و ناوچه‌کان بسپێردرێ.
٨ـ داواى ده‌که‌ین ئازادى ر٠اده‌ربر٠ین له‌ په‌روه‌رده‌ و بارهێنان دا په‌ره‌بستێنێ.
٩ـ داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حوکمى ته‌بعیدى جه‌مال خوال له‌ مامۆستایانى سنه‌ین.
١٠ ـ ئێمه‌ فه‌رهه‌نگیانى کوردستان پشتیوانى ده‌که‌ین له‌ داواى کرێکاران، په‌رستاران، رۆژنامه‌نووسان و باقى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا مامۆستایانى کرماشانیش کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد. نزیک به‌ ٢٠ ٠  که‌س له‌ مامۆستایانى کرماشان له‌ رێکخراوى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ى ئه‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌یێکى هێمنیان به‌رێوه‌برد. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ له‌ وه‌لامى بانگه‌وازى کانونى سینفى مامۆستایانى وه‌لات بوو که‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ به‌رێوه‌نه‌بردنى بر٠یارى خزمه‌تگوزارى وه‌لات بلاو کرایه‌وه‌.
کۆبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى کرماشان به‌ ئاماده‌ بوونى هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به‌رێوه‌چوو. هاوکات زیاتر له‌ ٥٠ ٠ که‌س له‌ مامۆستایان شارى سه‌قز له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ى ئه‌و شاره‌دا کۆبوونه‌وه‌.
ئه‌و داوایانه‌ى که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى مامۆستایان باسى لێوه‌ کرا بریتین له‌:
١ـ چاکسازى له‌ سیستمى په‌روه‌رده‌ به‌ له‌ به‌رچاو گرتنى هه‌ڵ و مه‌رجى نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگى و زمانى ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان.
٢ـ به‌رێوه‌بردنى بنه‌ماى ١٥ و ١٩ى قانوونى ئه‌ساسى
٣ـ پێک هێنانى هه‌ل و مه‌رجى باشتر بۆ خوێندکاران
٤ـ باشتر کردنى هه‌ل و مه‌رجى مامۆستایان له‌ چوارچێوه‌ى سیستمى هاوئاهه‌نگى خزمه‌تگوزاریه‌کانى وه‌لات.
له‌ لایێکى دیکه‌وه‌ و هاوکات له‌گه‌ڵ مامۆستایانى سنه‌ و کرماشان و سه‌قز، مامۆستایانى شارى مه‌ریوانیش کۆبوونه‌وه‌یێکى نار٠ه‌زایه‌تیان له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ى ئه‌و شاره‌ به‌رێوه‌برد.

15 سال و 6 ماه و 15 روز و 8 ساعت و 44 دقیقه پیش از این

مامۆستایانى کوردستان مانیان گرت

مامۆستایانى کوردستان مانیان گرت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن