جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێ و شوێنى توندى ئه‌منیه‌تى له‌ سه‌رو ده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ کوردستان

رێ و شوێنى توندى ئه‌منیه‌تى له‌ سه‌رو ده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ کوردستان

له‌ سه‌ر و ده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ سنه‌، ری و شوێنى توندى ئه‌منیه‌تى له‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٠ ى بانه‌مه‌ر٠ه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێ.

به‌ پێى هه‌واڵ، ئه‌و شوێن و ناوه‌ندانه‌ى که‌ بر٠یار وایه‌ ئاخوند خامنه‌یی سه‌ردانیان بکا، ئوستاندارى رژیم، ناوه‌ندى گه‌وره‌ى ئیسلامى، هۆڵى وه‌رزشى ئازاد و وه‌زشگاى مه‌له‌ک نیا به‌ ته‌واوى نه‌رده‌ى لێ دراوه‌ و دراوه‌ته‌ ده‌ست ئیسکۆرته‌کانى ئه‌و ئاخونده‌ و خه‌ڵک و کارمه‌ندانى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش رێگه‌ى چوونه‌ ئه‌و شوێنانه‌یان پێ نادرێ. کارمه‌ندانى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ مه‌ره‌خه‌سى زۆره‌ مڵێ یان پێ دراوه‌. دانانى بازگه‌ى شه‌وانه‌ و دانانى خۆفرۆشانى پاسدار و به‌سیج له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانى شار و به‌تایبه‌ت له‌ گه‌ر٠ه‌که‌گاندا ژماره‌ى ئه‌و خۆفرۆشانه‌ زیادى کردوه‌ به‌ شێوه‌یێک هه‌ر ١٠ ٠  میتر و یه‌ک بازگه‌ى لێ دانراوه‌ هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٣٠ ٠  ماشینى ئیداره‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان ر٠اگیراون یان دراون به‌ تیمه‌کانى پارێزگارى له‌ خامنه‌یی. هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه‌ کارى ئاسایی ئیداره‌کان له‌ سنه‌ به‌ کرده‌وه‌ داخراون. بر٠یارى گرتنى متۆر سیکلێته‌کان له‌ رۆژى شه‌ممه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێ و هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ئینتزامى له‌ شه‌قامه‌کانى شاردا دامه‌زراون.
له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى شار له‌وانه‌ پاسداران، فرده‌وسى، سه‌فه‌رى، چواررێ یانى وه‌کیل و شه‌قامى شاپور دووربین دانراوه‌ و له‌ ماشین و نه‌فه‌ره‌کانى عه‌کس ده‌گیرێ.

15 سال و 6 ماه و 15 روز و 9 ساعت و 21 دقیقه پیش از این

رێ و شوێنى توندى ئه‌منیه‌تى له‌ سه‌رو ده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ کوردستان

رێ و شوێنى توندى ئه‌منیه‌تى له‌ سه‌رو ده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن