تۆپبارانى سنووره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندى مه‌حکوم ده‌که‌ین
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئاخوندى سنووره‌کانى کوردستانى عێراق له نزیک شارى پێنجوێن و ده‌ورووبه‌رى به توندى تۆپباران کردوه.
هێرشه‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى کوردستانى عێراق بۆته هۆى ئاواره بوونى ژماره‌یێک له خه‌ڵک وداخرانى مه‌دره‌سه‌ى دێ کانى سه‌ر سنوور و زیان گه‌یاندن به ره‌ز و باخ و جێ ژیانى هاووه‌لاتیانى کورد.
ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى زۆر جار ئیدیعا ده‌که‌ن دۆستى خه‌ڵکى کورد له کوردستانى عێراقن و هاوکاریان ده‌که‌ن که له راستیدا رژیمى ئاخوندى و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى بێجگه له زیان گه‌یاندن و ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى کوردستانى عێراق و سه‌رانسه‌رى عێراق هیچ کارێکیان به قازانجى خه‌ڵک نه‌کردوه و بۆ فریوکارى و پروپاگه‌نده به ناوى هاوکارى خه‌ڵکى عێراق پروپاگه‌نده ده‌که‌ن که ته‌نیا به مه‌به‌ستى په‌رده‌پۆشى ده‌ستێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌کانیانه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به توندى هێرشى تۆپخانه‌یی بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان مه‌حکوم ده‌کا و داوا له ناوه‌نده جیهانیه‌کان و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان ده‌کا رێگه له هێرشه‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ سه‌ر دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق بگرن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
١٦ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨