سێ پیاو و ژنێک له تاران له سێداره دران
راگه‌یێنه‌کانى رژیم رۆژى پێنج شه‌ممه‌١٧ى گولانى ١٣٨٨ بلاویان کرده‌وه که چوار که‌س له تاران به تاوانى کوشتن و ٥ که‌س له کرمان به تاوانى قاچاخى مه‌وادى سرکه‌ر ئێعدام کراون.
رۆژنامه‌کانى تاران رایانگه‌یاند که سێ پیاو و ژنێک له‌لایه‌ن دادگاوه به قاتڵ ناسێندران و رۆژى چوارشه‌ممه له زیندانى ئه‌وین له سێداره دران.
به پێى هه‌واڵه‌کان، حه‌مید محه‌ممه‌دى، سه‌فه‌ر عه‌لى نه‌سیرى، حوسێن عه‌لى روباتسیلى و زێنه‌ب نه‌زه‌رزاده ئه‌و که‌سانه‌ن رۆژى چوار شه‌ممه له تاران ئێعدام کران.
له‌لایێکى دیکه‌وه هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس بلاوى کرده‌وه که پێنج قاچاخچى مه‌واده‌ى موخه‌دیر له زیندانى شارى کرمان له سێداره دران به‌لام رێکه‌وتى ئێعدامه‌کان رانه‌گه‌یێندراوه.