ده‌کوژن و کوێر ده‌که‌ن و ناهێڵن که‌س ده‌نگ هه‌ڵێنێ
ئورومیه نیوز: ئه‌کبه‌ر ئهعلهمى نوێنه‌رى پێشووى مه‌جلیسى رژیم له قسه‌گه‌لێک دا له شارى نه‌غه‌ده‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، ره‌خنه‌ى له سیستمى ده‌سه‌لاتدارى له ئێران گرت و گووتى:
ئێمه دایه‌نى بهروحمتر له دایک و کاتۆلیکتر له پاپین. له فه‌لستین ٢ که‌س ده‌کوژرێ ئه‌مانه جیهان ده‌شێوێنن به یه‌کدا که له فه‌لستین وایان کرد واى لێ هات. فه‌لستین چ پێوه‌ندیێکى به ئێمه‌وه هه‌یه؟ به پێى قانوونى ئه‌ساسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه ده‌بێ ده‌ستێوه‌ردان نه‌کا له کار و بارى نه‌ته‌وه‌کان. خۆتان لێره له نه‌غه‌ده ده‌کوژن و ناهێڵن که‌س ده‌نگى لێوه بێ، له مشگین شار که‌سێکتان کوشت له ته‌ورێز به ساچمه‌زه‌ن چاوى لاوێکتان کوێر کرد.
ئهعلمى گووتى: ساڵ به ساڵ هه‌ل و مه‌رج خراپتر ده‌بێ. ٣٠ ساڵه خه‌ڵک ئاخ بۆ سالانى پێشوو هه‌ڵده‌کێشن. ٣٠ ساڵه ئه‌و قسه دووپات ده‌بێته‌وه، ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به پار، ئێستا خه‌ڵک هه‌ن ده‌ڵێن ره‌فسه‌نجانى له‌م باشتر بوو یان خاته‌مى له‌وانه باشتر بوو، هیچ جیاوازیێکیان نیه. ئه‌مانه هێلکه‌ى ناو یه‌ک سهوهتهن. تا ده‌سه‌لاتداران به پێچه‌وانه‌ى قانوونى ئه‌ساسى رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵک به ئازادى پاڵێوراوى خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه به‌رده‌وام ده‌بێ.