ته‌ئیدى حوکمى ئێعدامى چالاکێکى سیاسى کورد
حوکمى ئێعدامى فه‌سیح یاسه‌مینى چالاکى سیاسى کورد که پێشتر له دادگاى رژیم له خۆى ده‌رکرابوو، له‌لایه‌ن دادگوسته‌رى ئوستانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواوه حوکمه‌که‌ى ته‌ئید کرایه‌وه.
ناوبراو ٢٧ ساڵیهتى و خه‌ڵکى دێى \"ههندوانه\"ى سه‌ر به شارى خۆیه پێشتر و له سه‌ره‌تاى ساڵى ١٣٨٦دا له‌گه‌ڵ پێنج که‌س له هاو دێهاتیهکانى خۆى له‌وانه باوکى گیرا بوو، له لقى یه‌کى دادگاى رژیم له‌و شاره به تۆمه‌تى ئه‌ندامه‌تى له یه‌کێک له هێزه کوردستانیه‌کان، حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا بوو. ئه‌و حوکمه له دواى نار٠هزایهتى ناوبراو له دادگوسته‌رى ئوستانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا پێداچوونه‌وه‌ى له سه‌رکرا و هه‌مان حوکمى پێشوو ته‌ئید کرایه‌وه.
فه‌سیح له کاتێکدا به تۆمه‌تى ئه‌ندامه‌تى به ئێعدام مه‌حکوم بووه که هیچ به‌ڵگه‌یێک جوێ له دیان پێ دانانهکانى ناو زیندان که به زۆر و شکه‌نجه لێى وه‌رگیراوه له به‌رده‌ست دا نیه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا فه‌هیم ره‌زازاده به ١٥ ساڵ زیندان و حوسێن یاسه‌مین زاده ٦٦ ساڵ و باوکى فه‌صیح یاسه‌مینى دوو ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پاوه.