فنلاند به بانگکردنى نوێنه‌رى رژیم به ئێعدامى مێرمندالان ناره‌زایه‌تى دهربر٠ى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فنلاند به بانگکردنى ره‌زا نه‌زه‌رى ئاهاى نوێنه‌رى رژیم له هلسینکى، نار٠هزایهتى له ئێعدامى مه‌حکومانى ژێر ١٨ ساڵ دهربر٠ى.
دل ئارا دارابی که به تاوانى کوشتن له ١٧ ساڵى دا له دادگایێکى رژیم دادگایی کرا و به تاوانبار ناسێدرابوو، حه‌وتووى ر٠ابردوو ئێعدام کرا. ناوبراو کاتى ئێعدام کردنه‌که‌ى ٢٣ ساڵى بوو.
ئێعدامى دل ئارا کاردانه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی به دوادا هات و سه‌رۆکى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپا له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ ئێعدامى ناوبراویان مه‌حکوم کرد.
پیرتى تورستیل یه‌کێک له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فنلاند، رۆژى هه‌ینى ١٨ى گولانى ١٣٨٨له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رژیم ئێعدامى دل ئارا دارابى به توندى مه‌حکوم کردوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رۆژى پێنج شه‌ممه ١٧ى بانه‌مه‌ر٠، ئێعدامى دل ئارا دارابى مه‌حکوم کرد. ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌روا داواى له رژیم کردوه تا ئێعدامى ئه‌و تاوانبارانه‌ى له ژێر ١٨ دا تووشى تاوان بوون، ر٠اگرێ.
به پێى ر٠اپۆرتى ناوه‌ندى پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ به‌لانى که‌مه‌وه ١٣٠ مێرمندال له ئێران‌دا چاوه‌رێى ئێعدام ده‌که‌ن.