جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاردانه‌وه‌ى نامه‌ى ١٠ ٣ پارڵمانتارى ئوروپایی بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ پشتیوانى له‌ رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران

کاردانه‌وه‌ى نامه‌ى ١٠ ٣ پارڵمانتارى ئوروپایی بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ پشتیوانى له‌ رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران

نامه‌ى ١٠ ٣ پارڵمانتارى ئوروپایی بۆ باراک ئوباما سه‌باره‌ت به‌ پێویستى ده‌رهێنانى ناوى رێکخراوى موجاهیدین له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی دا به‌ره‌ور٠وو بوو.

رۆژنامه‌کانى واشینگتۆن پۆست، هرالد تریبیون، لوس ئانجلس تایمز، میامى هرالد، بالتیمور سان، سانفرانسیسکۆ ئه‌گزمینر، سانفرانسیسکۆ کرانیکل، هوستن کرانیکل، کانزاس سیتى تایمز، سیاتل تایمز، سن حوزه‌ مرکورى، بلینگهام هرالد، سی بی ئێس، ئه‌ى بی سی و واشینگتۆن تى وى و هه‌روه‌ها هه‌والده‌ریه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى وه‌ک فه‌رانسه‌ و ئاسوشیتدپرێس ئه‌و هه‌واڵه‌یان بلاو کردۆته‌وه‌.
واشینگتۆن پۆست نووسى: زیاتر له‌ ١٠ ٠  پارڵمانتارى ئوروپا داوایان له‌ ئوباما کرد که‌ ناوى گروپێکى ئێرانى ( موجاهیدینى خه‌لق) له‌ لیستى رێکخراوه‌ ترۆریستیه‌کانى ئه‌مریکا ره‌ش کاته‌وه‌.
هرالد تریبیون له‌گه‌ڵ بلاو کردنه‌وه‌ى نامه‌ى پارڵمانتارانى ئوروپا بۆ باراک ئوباما سه‌باره‌ت به‌ پێویستى ده‌رهێنانى ناوى موجاهیدینى خه‌لق له‌ لیستى ترۆریستى، بیرى هێنایه‌وه‌: موجاهیدینى خه‌لق ایران له‌ ساڵى ١٩٩٧ له‌ هه‌نگاوێکى واشینگتۆن بۆ نزیکى و ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى مه‌زهه‌بی ئێران دا خرانه‌ لیستى ترۆریستى. یه‌کیه‌تى ئوروپاش ئه‌و گرۆپه‌ى قه‌ده‌غه‌ کردبوو به‌لام به‌ دواى کۆمه‌ڵێک حوکمى دادگاکان به‌ قارانجى ئه‌و رێکخراوه‌، له‌ ژانویه‌ى ئه‌م ساڵدا ناوه‌که‌ی له‌ لیستى ترۆریستى ره‌ش کرایه‌وه‌.
ئه‌ى بی سی نیوز له‌ ئه‌مریکا رایگه‌یاند، قانوونگوزارانى ئه‌وروپا بۆ ئوبامایان نووسى: قه‌ده‌غه‌ کرانى ئه‌و گروپه‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌.
ر٠اپۆرتى سی بی ئێسى ئه‌مریکا: قانوونگوزارانى یه‌کیه‌تى ئوروپا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، رێکخراوى موجاهیسدینى خه‌لقى ئێران به‌ روونى نیشانى داوه‌ که‌ دژى کۆنه‌په‌ره‌ستى مه‌زهه‌بیه‌.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ بلاوى کرده‌وه‌: له‌ دواى شه‌ر٠ێکى دادوه‌رى سێ ساڵه‌، رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران سه‌ره‌کی ترین ئوپزیسیونى ئێران، له‌ ژانویه‌ى رابردوودا له‌ دواى بر٠یارى دادگاى عه‌داڵه‌تى ئوروپا توانى له‌ لیستى رێکخراوه‌ ترۆریستیه‌کانى ئوروپا بێته‌ ده‌ر. ئه‌و رێکخراوه‌ که‌ له‌ ساڵى ١٩٦٥ دا دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌تا ئامانجى رووخانى رژیمى شا بوو و دوایی رژیمى ئێستاى ئێران، که‌ به‌رده‌وام دڵنیایی ئه‌وه‌ى داوه‌ که‌ چالاکى ترۆریستى نه‌بووه‌.
یورونیوز گووتى: زیاتر له‌ ١٠ ٠  نوێنه‌رى پارڵمانى ئوروپا داواى له‌ ئوباما کردوه‌ تا ناوى گروپێکى ئوپزیسیونى ئێران له‌ لیستى رێکخراوه‌ ترۆریستیه‌کانى ئه‌مریکا ده‌ربێنێ.
جوێ له‌وانه‌ له‌ وه‌لاتانى عه‌ره‌بییش نامه‌ى ئه‌و ١٠ ٣ پارڵمانتاره‌ بۆ باراک ئوباما کاردانه‌وه‌ى بووه‌.
له‌ رۆژنامه‌کانى السیاسه‌ و الوه‌ته‌نى چاپى کوه‌یت و العه‌ره‌ب الیوم و الغد چاپى ئوردون و ژماره‌یێکى دیکه‌له‌ راگه‌یێنه‌کانى عه‌ره‌بی ئیشاره‌ى پێ کراوه‌.
السیاسه‌ نووسى: ١٠ ٣ که‌س له‌ نوێنه‌رانى پارڵمانى ئوروپا له‌ رێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌ سیاسیه‌کان داوایان له‌ باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا کردوه‌ تا ناوى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران گه‌وره‌ترین هێزى ئوپزیسیونى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ده‌ربێنێ.
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ ته‌ئکیدیان کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ پێى ئه‌زموون، کێشه‌ى رژیمى ئێران به‌ بێ رێگه‌چاره‌یێکى ئێرانى و به‌ بێ پشت به‌ستن به‌ ئوپزیسیونى ئێرانى بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه‌.
رۆژنامه‌ى الوه‌ته‌ن نووسى: نامه‌ى نوێنه‌رانى پارڵمانى ئوروپا له‌لایه‌ن ١٠ ٣ نوێنه‌ر له‌ ٢٤ وه‌لاتى ئه‌ندام له‌ یه‌کیه‌تى ئوروپا و سه‌ره‌کی ترین گروپه‌ سیاسیه‌کان له‌ پارڵمانى ئوروپا وه‌ک \"پارێزگاران\" \"سوسیالیست\" \"لیبراڵ\" و \"سه‌وزه‌کان\" ئیمزا کراوه‌.
رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌ب الیه‌ومى چاپى ئوردون نووسى: نوێنه‌رانى ئه‌وروپا دوایان له‌ باراک ئوباما کرد تا چاو له‌ ئوروپا بکا و ناوى ئوپزیسیونى ئێران \"رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران\" له‌ لیستى ترۆریستى ره‌ش کاته‌وه‌.
رۆژنامه‌ى ئوردونى الغه‌د نووسى: نوێنه‌رانى ئوروپا داوایان له‌ ئوباما کرد تا ناوى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لق له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریکا ره‌ش کاته‌وه‌، نوێنه‌رانى ئوروپا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ رێکخراوى موجاهیدین له‌ ژانویه‌ى ٢٠ ٠ ٩دا له‌ لیستى ترۆریستى ئوروپا هاته‌ده‌ر، زۆر جار روونى کردۆته‌وه‌ که‌ دۆستى رۆژئاوا و ئازادى و دیموکراسى و دژمنى کۆنه‌په‌ره‌ستیه‌.

15 سال و 6 ماه و 11 روز و 9 ساعت و 5 دقیقه پیش از این

کاردانه‌وه‌ى نامه‌ى ١٠ ٣ پارڵمانتارى ئوروپایی بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ پشتیوانى له‌ رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران

کاردانه‌وه‌ى نامه‌ى ١٠ ٣ پارڵمانتارى ئوروپایی بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا بۆ پشتیوانى له‌ رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن