ئه‌مریکا بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى تاران ماوه‌ى دیارى کردوه
رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى هائارتس بلاوى کرده‌وه که ئه‌مریکا مانگى ئوکتۆبرى وه‌ک رێکه‌وتى کۆتایی ووتووێژه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له به‌رچاو گرتووه.
ئه‌و رۆژنامه ئیدیعاى کرد که به پێى ر٠اپۆرتێکى نهێنى، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ لێکدانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ووتووێژه‌کان یان ر٠اگرتنى ووتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رژیمى تاران، مانگى ئوکتۆبرى داهاتووى دیارى کردوه.
به پێى ر٠اپۆرتهکان ئه‌مریکا له ئوکتۆبرى داهاتوو بۆ لێکدانه‌وه سه‌باره‌ت به ووتووێژه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران کۆده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئاکامى ووتووێژه‌کانى ئه‌و جۆره‌ى که ده‌یویست نه‌بێ، رێگه چاره‌کانى دیکه وه‌ک زیاد کردنى ئابڵوقه‌کان و باقى رێگه‌چاره‌کانى دیکه‌ى سه‌ر مێز تاقى ده‌کاته‌وه.
هائارتس نووسى: به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته نهێنیه‌ى که پێى گه‌یشتووه، ووتووێژه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى \"دنیس راس\" به‌رپرسى کار‌و بارى ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و یه‌کێک له دیپلۆماته پله‌به‌رزه ئوروپایی، راس به‌و دیپلۆماته ئوروپاییه‌ى راگه‌یاندوه که سه‌ره‌تاى پاییز و به ئه‌گه‌رى زۆر مانگى ئوکتۆبر کاتى لێکدانه‌وه‌ى ووتووێژه‌کانى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌بێ.
ناوبراو به‌و دیپلۆماته ئوروپاییه‌ى راگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌کانى ئه‌مریکا له‌و رێکه‌وته‌دا پۆزۆتیڤ نه‌بێ، هه‌نگاوى سه‌خت تر و توندتر دژ به رژیمى تاران به‌رێوه ده‌چێ.