جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شه‌پۆلى به‌ربلاوى گیرانى هاووه‌لاتیانى کورد

شه‌پۆلى به‌ربلاوى گیرانى هاووه‌لاتیانى کورد

هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ کوردستان به‌تایبه‌ت له‌ شارى کامیاران ژماره‌یێکى زۆر له‌ لاوان و هاووه‌لاتیانى کوردیان گرتووه‌.

دوانیوه‌رۆى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٦ى گولانى ١٣٨٨، له‌ دێى ئه‌لکى کامیاران شه‌ش که‌س به‌ ناوه‌کانى که‌یهان، قاره‌مان، سامان، رێبوار په‌رویزى، فه‌ردین وه‌یسى و ئاکام پیرموغانى گیراون و ماڵه‌کانیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ پشکێندراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ دێى \"نیلکوی\" سێ که‌س گیراون که‌ له‌ ناو نیشان و شوێنى گیرانه‌که‌یان هیچ زانیاریێک له‌ ده‌ست دا نیه‌.
گیراوێکى دیکه‌ به‌ ناوى خالید غولامى که‌ بۆ کر٠ینى ده‌رمان بۆ دایکى چبووه‌ شارى کامیاران له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ گیراوه‌ و دوایی چوونه‌ته‌ ماڵه‌که‌ى به‌ ته‌واوى پشکنیویانه‌ و هه‌روه‌ها به‌ سراج الدین غولامى برا چکۆله‌ى ناوبراویان راگه‌یاندوه‌ که‌ خۆى به‌ ئیتلاعاتى کامیاران بناسێنێ. دایکى نه‌خۆشى خالید رۆژى شه‌ممه‌ مردوه‌ به‌لام ده‌زگاى هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان به‌رده‌وامن له‌ فشار هێنان بۆ ئه‌و خانه‌واده‌ که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى ناره‌حه‌ت کردوه‌.
هاوکات له‌ دێى پاڵنکان هاووه‌لاتیێکى دیکه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌ گیراوه‌ که‌ تا ئێستا هیچ زانیاریێک له‌ باره‌ى ناوبراوه‌وه‌ له‌ ده‌ستدا نیه‌.
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ١٧ى بانه‌مه‌ر٠ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له‌ دێى شاهینى سه‌ر به‌ کامیاران سێ که‌سیان به‌ ناوه‌کانى موسلیم خاترى، زاهید قیادى و ئه‌نوه‌ر رۆسته‌میان گرتووه‌ بۆ شوێنێکى نادیاریان گواستوونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌میر بابه‌کرى له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا له‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم بانگکراون.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ له‌ دێى نگڵى مه‌ریوان سێ خوێندکار که‌ له‌ زانکۆى ورمێ و سنه‌ ده‌یان خوێند له‌گه‌ڵ ژماره‌یێکى دیکه‌ له‌ خه‌ڵکى ئه‌و دێیه‌ گیراون.

15 سال و 6 ماه و 11 روز و 9 ساعت و 28 دقیقه پیش از این

شه‌پۆلى به‌ربلاوى گیرانى هاووه‌لاتیانى کورد

شه‌پۆلى به‌ربلاوى گیرانى هاووه‌لاتیانى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن