ته‌حریمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى رژیمى ئاخوندى, بۆ؟
سیامه‌ند
چه‌ند ر٠اوبۆچوونى جیا هه‌یه له‌سه‌ر نمایشى هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا, ژماره‌یه‌ک که زیاتر له خائینیان و ئه‌وانه‌ن که له خه‌زمه‌ت رژیمدان, بێ گوێ دانه بناماکانى ئازادى به دواى دهسهلاتهوهن و چاره‌نووسیان به چاره‌نووسى ئاخوندانه‌وه گرێ داوه, دیاره ئه‌و ده‌سته‌یه ناکرێ به چینێکى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن بۆچوون له کۆمه‌ڵگا بژمێردرێن.
لێره‌دا مه‌به‌ست بێ به‌ش کردن وبه‌که‌م زانى مروڤه‌کان نیه, به‌ڵکو مه‌به‌ست شى کردنه‌وه‌ى باشترى بابه‌ته‌که‌یه. بێ گومان ناکرێ بۆ چوونى ئه‌وکه‌سانه که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ رژیمدان و ئامانجیان راگرتنى ده‌سه‌لاته‌و خۆیان له ئاخوندان به جیانابینن به خاوه‌ن بیرى سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵسه‌نگێندراو بزانین. چونکه ئه‌و ده‌سته‌یه ئامانج و مه‌به‌سته‌کانیان دیاره‌و ته‌نیا قازانجه‌کانى شه‌خسى خۆیان گه‌ره‌که‌و هه‌ڵوێستێک که به قازانجى تێکر٠ایى ودیموکراسى وئازادى بێ, لێ یان نابیندرێ.
ژماره‌یه‌کى دیکه باوهر٠یان وایه به ته‌حریمى هه‌ڵبژاردن هیچ ئاڵ وگۆرێک وهدى ناێى. ئه‌و ده‌سته‌یه پێ یان وایه ده‌کرێ به به‌شدارى کردن له نمایشى هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدرێ به پاڵێوراوێک که قسه له ئازادى وگۆران ده‌کا ئاڵ وگۆر٠ له وه‌زعى سیاسى له ئێران‌دا بێته دى و شێوه گۆرانێکى نه‌رم وقۆناغ به قۆناغ له سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى بێته دى.
ئه‌م شێوه بۆچوونه ئه‌گه‌رچى له قسه‌دا وبهزاهیر باشه, به‌لام به پێى ئه‌و ته‌جروبه‌ى له چه‌ند ساڵ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندیدى هه‌یه هیچ کات ئازادى و قازانجى میلله‌ت به به‌شدارى کردن له هه‌ڵبژاردن ناییتهدى. دیاره له وولاتانى دیموکراتێک و شێوه دیموکراتیکیش به هه‌ڵبژاردنى که‌سانى ئازادیخواز گۆران له ده‌سه‌لاتى وولاتان رووى داوه‌و وه‌زعى سیاسى گۆرانى به‌سه‌رداهاتوه. هه‌روه‌ها به خه‌باتى مه‌ده‌نیانه و ناره‌زایه‌تى هێمنانه‌و دوور له توندوتیژى له زۆر وولات بیندراوه که چه‌ندین ده‌سه‌لات گۆر٠انى به‌سه‌ر داهاتوه. خه‌بات و ناره‌زایه‌تى ناسراو به خه‌باتى (مهخمهڵى) یا پهممهیى, له وولاتى ئوکراین روویى دا نمونه‌ى ئه‌و نه‌وعه خه‌باته‌یه، به‌لام ئایا له ئێران‌دا به بوونى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى که بناغه‌ى کاره‌کانى سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌و به هێزى سه‌ربازى وپاسدار وههر٠هشه وهلامى ویسته‌کانى جه‌ماوه‌رى ئێران و ئازادیخوازان ده‌داته‌وه, ئه‌و نه‌وعه خه‌باته مه‌ده‌نیانه رێگه‌ى پێ بدرێ تا چاوه‌رى ئاکامه‌کانى بین؟
کاتێک ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان رێگه نادا, خه‌ڵک به ئازادى راى خۆیان بڵێن و رێگه نادا رێپێوانى هێمنانه, رۆژنامه‌ى ئازاد وسایتى ئینترنیتى ره‌خنه‌گر وجودى هه‌بێ, چۆن ده‌کرێ هومێد به پێکهاته‌ى ده‌سه‌لاتێکى له‌و شێوه بکرێ که رێگه بدا که‌سێک یا که‌سانێک به‌شدارى بکه‌ن له ده‌سه‌لاتدا ئه‌ویش مه‌به‌ستیان ئاڵوگۆر دروست کردن لهوهزعدا به قازانجى جه‌ماوه‌ر بێ. له کاتێکدا ته‌نانه‌ت قانوونی ئه‌ساسى رژیم پێ شێل کارى مافى مروڤى کردۆته قانوونى و ئه‌گه‌ر چه‌ند خاڵێکى به ناو پارێزگارى له مافى نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کانى تێدا هاتب٠Žى هیچ کات جێ به‌جێ نه‌کراون له کاتێکدا وه‌لى فقیه ده‌سه‌لاتى بێ ئه‌م لاوئهولاى هه‌یه له به‌رێوه به‌رى وقانوون دانان وته‌نانه‌ت, ده‌سه‌لاتى هه‌یه له دیارى کردنى پاڵێوراوان و مه‌جلیسى خیبره‌گان و شوراى نیگه‌هبان وتێکراى ئه‌و ناوه‌ندانه به ده‌ستیه‌وه‌ن بۆ زیاتر سه‌رکوت کردنى جه‌ماوه‌رى ئێران وپێ شێل کردنى مافى مروڤ ومافى نه‌ته‌وه‌و بیروبۆچون وئایین و مه‌زهه‌به‌کان چۆن ده‌کرێ هومێد هه‌بێ گۆر٠ان وهدى بێ؟ به پێى ئه‌و شى کردنه‌وه کورته‌ى باس کرا ده‌رده‌که‌وێ هیواى ئه‌و ژماره‌یه له خه‌ڵک که ر٠ایان به ئاڵوگۆر٠ دروست کردن له رێگه‌ى به‌شدارى کردن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆماری رژیم هه‌یه, ئه‌ویش سه‌ره‌ک کۆمارێک که نه ئه‌توانێ و نه ده‌ى هه‌وێ ئاڵ وگۆر٠ له سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخونداندا بکا ناییتهدى.
له ئاکامدا ده‌رده‌که‌وێ خاوه‌نانى ئه‌و بۆچوونه‌ى که هه‌ڵبژاردن له چوارچیوه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندی پێ نمایشی و زیانباره و پێ یان وایه هه‌ڵبژاردن هیچ بنهمایێکى ئازادى تێدا به‌دى ناکرێ و باوه‌ریان وایه ئه‌و رژیمه گۆرانى به سه‌ردا ناێى و هه‌ڵبژاردن به هویێک بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى دیکتاتورى ئاخوندان ده‌زانن هه‌موو شێوه‌یێک هه‌ڵبژاردن ته‌حریم ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها باڵه‌کانى ده‌سه‌لات به ناو ریفورم خواز ومحافزهکارو+ ریفورمیست, هه‌مووى به دوورووى سکهیێک ده‌زانن.
بێ گومان باشترین بۆچوون و شێوه‌ى رووبه رووبوونهوهى ئه‌و رژیمه. بێجگه له بایکوت کردن و پروتوستۆکردنى نمایشه گاڵته جاریهکانى هه‌ڵبژاردن، هیچ ریگهیێکى دیکه‌ى نیه و باشترین راوبۆچوونیش که‌کاریگه‌رى ده‌بێ له سه‌ر وه‌زعى سیاسى و ئاگادارکردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر, هه‌وڵدانه بۆ بایکوت کردنى نمایشى هه‌ڵبژاردن. ئاشکرایه ته‌نیا به ته‌حریم ده‌کرێ په‌یامى راست و نیشتمانى \\\"نه‌خێر\\\" به گوێى دیکتاتورانى ملهورى ئێران‌دا بدرێ.