چالاکێکى خوێندکارى دوو ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا
ماڵپهر٠ى ئازادنا: محه‌ممه‌د سه‌یادى چالاکى خوێندکارى زانستگاى بوعه‌لى سینا به دوو ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا.
ناوبراو ههڵسوور٠اوى خوێندکارى و مامۆستاى سیاسى پێشووى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى خوێندکارانى هه‌مه‌دان، له دادگاى پێداچوونه‌وه دوو ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا.
دادگاى رژیم حوکمى ٧٨ مانگ زیندانى بۆ محه‌ممه‌د سه‌یادى ده‌رکردبوو که ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌وه بۆ ٢ ساڵ زیندان که‌م کرایه‌وه و ئه‌و چالاکه ده‌بێ تا دوو ساڵى دیکه له زیندان به سه‌ربه‌رێ. له‌لایێکى دیکه‌وه زانستگاى بوعه‌لى سینایش له چه‌ند په‌روه‌نده‌ى بارهێنان و ئینزباتى حوکمى جۆراوجۆرى دژ به ناوبراو ده‌رکردوه.