سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ سنه
به پێى هه‌واڵ، له سه‌رده‌مى سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی بۆ ئوستانى کوردستان، شارى سنه به هاتنى هێزێکى زۆرى نیزامى هه‌ل و مه‌رجى شهر٠ى به خۆوه گرتووه و له شاردا حکومه‌ت نیزامیى رانه‌گه‌یێندراو په‌یره‌و ده‌کرێ.
دابه‌ستنى دژه هه‌وایی له به‌رزاییه‌کانى ده‌ورووبه‌ر و گواستنه‌وه‌ى هێزه ته‌کاوه‌ریه‌کانى ئه‌رته‌ش و سوپاى پاسداران و هاتووچۆى ماشینه قورسه نیزامیه‌کان که تۆپ و دژه هه‌وایی ده‌گوازنه‌وه، حاڵه‌تى شهر٠ى داوه به‌و شاره. له چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزێکى زۆر له ئوستانه‌کانى کرماشان، ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و رۆژهه‌لات، هه‌مه‌دان و زه‌نجان نێردراونه‌ته سنه و خه‌ڵک رۆژانه شاهیدى هاتنى سه‌دان ئوتوبووس سه‌رباز و پاسدار بوون که له پادگانه‌کاندا جێگیر ده‌کران. هه‌موو ناوه‌ند و رێکخراوه حکومه‌تیه‌کان و هێندێ مه‌دره‌سه داخراون و دراونه‌ته ده‌ست هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم. پارکى ئاویه‌ر که له سه‌یرانگا گرینگه‌کانى شاره به ته‌واوى هه‌ل و مه‌رجى نیزامى گرتووه و رێگه به چوونى خه‌ڵکى غه‌یره نیزامى بۆ پارکه‌که قه‌ده‌غه‌یه.
وه‌ک ده‌گوترێ ئامانج له ناردنى ئه‌و هێزه زۆره بۆ سنه، ئاماده بوونیان له رێ و ره‌سمى پێشوازى له خامنه‌ییه و ناساندنیان به جێى خه‌ڵکى سنه‌یه که بر٠یار وایه له لیباسى شه‌خسی دا به جێى خه‌ڵک پێشوازى له ئاخوند خامنه‌یی بکه‌ن.