چاودێرى تایبه‌تى تر‌ى پارکه‌کانى ئێران له سه‌ره‌تاى پووشپهر٠هوه ده‌ست پێ ده‌کا
سه‌رۆکى پۆلیسى ئاسایشى ئه‌خلاقى هێزى به ناو ئینتزامى رژیم، رۆژى دووشه‌ممه ٢١ى گولانى ١٣٨٨، له کۆبوونه‌وه‌یێکى هه‌واڵده‌ری دا رایگه‌یاند
که بر٠یارى تایبه‌تى چاودێرى سه‌یرانگا و پارکه‌کانى ئێران له سه‌ره‌تاى مانگى پووشپهر٠هوه ده‌ست پێ ده‌کا.
به پێى ووته‌ى پاسدار ئه‌حمه‌د روزبهانى، به سه‌رنجدان به‌وه‌ى که خه‌ڵک له هاوین دا زیاتر ده‌چنه سه‌یرانگاکان، پۆلیسى رژیم به شێوه‌یێکى تایبه‌تى تر چاودێرى سه‌یرانگاکان ده‌کا.
هه‌واڵده‌ریه‌کانى رژیم مه‌به‌ستى روزبه‌هایی له چاودێرى تایبه‌تى تر یان روون نه‌کردۆته‌وه به‌لام ئیشاره‌یان کردوه که له پارکه گه‌وره‌کان دا بازگه داده‌نرێ و له پارکه بچوکه‌کاندا تیمى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان دهگهر٠ێن.
بر٠یارى ئاسایشى کۆمه‌لایه‌تى له ساڵى ١٣٨٦ى کۆچى خۆریدا به ناوى خه‌بات دژ به لات و به‌ره‌لا له شارى تاران‌دا ده‌ستى پێ کرد به‌لام له دواى ماوه‌یێک په‌ره‌ى ساند بۆ بهرهور٠وو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆرى پۆشینى لیباس و مۆدى مووى سه‌ر.