پاپ به درۆخستنه‌وه‌ى هۆلۆکاستى مه‌حکوم کرد
پاپ بندیکتى شانزه‌هه‌م له کاتى سه‌ردانى بۆ بیناى یادگارى \"یاد واشم\" له به‌یت الموقه‌ده‌س گووتوویه‌تى: ره‌نجێک به سه‌ر قوربانیانى هۆلۆکاست هاتووه هیچ کات نابێ به درۆ بخرێته‌وه.
ناوبراو له کۆى پاشماوه‌ى رووداوى کوشتنى جووله‌که‌کانى ئوروپا به ده‌ستى نازیه‌کان، گووتى: له خودام ده‌وێ ناوى ئه‌و قوربانیانه هیچ کات له ناو نه‌چێ، له خودام ده‌وێ که ده‌رد و ره‌نجیان پشت گوێ نه‌خرێ و به درۆ نه‌خرێته‌وه.
رێبه‌رى کاتۆلیکه‌کانى جیهان له سه‌رتاى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ \"ئه‌رزى پیرۆز\" له تل ئاویو گووتى: دژایه‌تى کردنى جووله‌که کارێکى قه‌بووڵ نه‌کراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها پشتیوانى له مافى فه‌لستینیه‌کان بۆ پێک هێنانى وه‌لاتى سه‌ربه‌خۆ کرد.