جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى ئێران کوردستانى تورکیه‌شى بوردومان کرد

رژیمى ئێران کوردستانى تورکیه‌شى بوردومان کرد

رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٢ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران ناوچه‌ى یوکسیکوفى ئوستانى هه‌کارى بوردومان کرد، ئه‌و مه‌سه‌له‌ له‌ زمان سه‌رچاوه‌ نیزامیه‌کانه‌وه‌ بلاو بۆته‌وه‌.

بوردومانه‌که‌ سه‌عات ٩:٣٠  به‌یانى ده‌ستى پێ کرد و ١٥ ده‌قه‌ى کێشا. شه‌به‌که‌ى سى ئێن ئێن تورک رایگه‌یاند: له‌ نزیک دێى ساریلدیز له‌ سێ کیلۆمیترى سنوورى کوردستانى ئێران حه‌وت یان هه‌شت گووله‌ خومپاره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێران په‌ی تا په‌ی تا به‌ بیانووى هێزه‌کانى پێ کا کا ناوچه‌ سنووریه‌کان بوردومان ده‌کا.
ناوه‌ندى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى تورکیه‌ تا ئێستا به‌ ره‌سمى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ته‌ئید نه‌کردوه‌. معمه‌ر گیورر ئوستاندارى هه‌کارى به‌ هه‌واڵنێرانى گووت: لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌ریه‌کانه‌وه‌ ده‌کرێ. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ ئاگاى له‌ دۆزینه‌وه‌ى ٥ گوله‌ خومپاره‌ له‌ نزیک سنوورى ئێران نیه‌.

15 سال و 6 ماه و 9 روز و 7 ساعت و 56 دقیقه پیش از این

رژیمى ئێران کوردستانى تورکیه‌شى بوردومان کرد

رژیمى ئێران کوردستانى تورکیه‌شى بوردومان کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن