ئیسرائیل له نزیک سنووره‌کانى ئێران سه‌فاره‌ت ده‌کاته‌وه
هه‌واڵده‌رى ریا نووستى: له ماوه‌ى ئه‌و حه‌وتووه‌دا هه‌یئه‌تێک له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به ئامانجى کردنه‌وه‌ى سه‌فاره‌ت له تورکه‌منستان،
سه‌ردانى ئه‌و وهلاتهیان کرد. ئه‌و مه‌سه‌له له زمان به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل و له هه‌واڵده‌رى \"ئیزروس\" بلاوبۆته‌وه.
به پێى ووته‌ى ئه‌و به‌رپرسه کارمه‌ندانى به‌شى ماڵى و پلان دانانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه سه‌ردانى عیشق ئاباد ده‌که‌ن، که ئه‌رکه‌که‌یان گرانه به دواى بینایێک بۆ سه‌فاره‌ت له پێته‌ختى تورکه‌منستان.
ئاویگدور لیبرمان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل بۆ خۆى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکه‌منستان سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى سه‌فاره‌تى ئیسرائیل له عیشق ئاباد رێکه‌وتووه.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه نووسى: به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ل و مه‌رجى ژئوپۆلیتیک (جوغرافیا)ى تورکه‌منستان، ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونه له پێوهندیهکانى دوو لایه‌ن بۆ ئیسرائیل گرینگى تایبه‌تى هه‌یه.