جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆژنامه‌یێکى سعودى: ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌م زووانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رژیمى ئێران

رۆژنامه‌یێکى سعودى: ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌م زووانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رژیمى ئێران

ماڵپه‌ر٠ى فارسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل: به‌ پێى ر٠اپۆرتى سه‌رچاوه‌کان، ئه‌گه‌رى دروست بوونى به‌ره‌یێک به‌ به‌شدارى ئیسرائیل و چه‌ند وه‌لاتى عه‌ره‌بی به‌ ئامانجى به‌ره‌ور٠وو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئاخوندى،

له‌ ووتووێژه‌کانى بینامین نتاناهو و حوسنى موباره‌ک باسى له‌ سه‌ر کرا، مه‌لیک عه‌بدولاى دووهه‌م پاشاى ئودون له‌ ووتووێژێکدا گووتى: ئوباما ده‌یهه‌وێ به‌رنامه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ جێگیر بوونى ئاشتى و هاوکارى له‌ نێوان ئیسرائیل ٥٧ وه‌لاتى عه‌ره‌بی به‌رێوه‌ ببات.
له‌ هه‌مانکاتدا رۆژنامه‌یێکى عه‌ره‌بی نووسى: رژیمى ئێران مووشه‌که‌کانى خۆى به‌ره‌و ئیسرائیل دامه‌زراندوه‌، هاوکات ر٠اپۆرتێک له‌ ئیسرائیل بلاو کرایه‌وه‌ که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کارناسى ئیسرائیل به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ رژیمى ئێران مووشه‌کى شه‌هابی ٣ وه‌ک کاتیوشا به‌ کار بێنێ تا بتوانێ هاوکات ژماره‌یێکى زۆر به‌ره‌و ئیسرائیل بهاوێ.
له‌ ر٠اپۆرتێکدا که‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌یێکى دیکه‌وه‌ ته‌ئکید نه‌کراوه‌، رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌ته‌نى عه‌ره‌بستانى سعودى له‌ ژماره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌٢٢ى گوولانى ١٣٨٨ى خۆى نووسى: رژیمى ئێران زانیارى گه‌لێکى زۆر نهێنى پێ گه‌یشتووه‌ که‌ به‌و پێ یه‌، ئیسرائیل و ئه‌مریکا ده‌یانه‌وێ به‌م زوانه‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم بۆیه‌ له‌ به‌رانبه‌ردا ژماره‌یێکى زۆرى له‌ مووشه‌کى شه‌هابی ٣ى خۆى ئاماده‌ى ته‌قاندن کردوه‌.
له‌و ر٠اپۆرته‌ى ئه‌لوه‌ته‌ن دا هاتووه‌ که‌ رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى ژماره‌یێکى زۆر مووشه‌کى شه‌هابی ٣، ژماره‌یێکى زۆریش له‌ مووشه‌که‌کانى زه‌وى به‌ ده‌ریاى خۆى له‌ قه‌راغه‌کانى که‌نداوى فارس دامه‌زراندوه‌، رژیمى ئێران پێى وایه‌ که‌ هێرشه‌ سه‌ربازیه‌که‌ له‌ رێگه‌ى ده‌ریا و هه‌واوه‌ بکرێ.
له‌ ر٠اپۆرتێکى دیکه‌ى که‌ له‌ ئورشه‌لیم بلاو کراوه‌ته‌وه‌، دوو که‌س له‌ کارناسان که‌ دوو لێکۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌، به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتوون که‌ رژیمى ئێران ئامانجێکى نوێى له‌ به‌رچاو گرتووه‌ که‌ به‌و پێ یه‌ هاوکات ژماره‌یێکى زۆر مووشه‌کى شه‌هابی ٣ به‌ره‌و ئیسرائیل بته‌قێنێ.
ئه‌و لێکۆڵه‌وانه‌ به‌و ئاکامه‌ گه‌یشتوون که‌ ئه‌گه‌ر چى ئه‌و جۆره‌ هێرشه‌ به‌ربلاوانه‌ نابێته‌ هۆى له‌ ناوبردنى ئیسرائیل، به‌لام ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زه‌ره‌ر و زیانى زۆر بگه‌یێنێ. ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه‌ گووتیان: رژیمى ئێران بۆ دروست کردنى مووشه‌که‌ جۆراوجۆره‌کان سه‌رمایه‌یێکى زۆرى ته‌رخان کردوه‌ و به‌رنامه‌ى جه‌نگى خۆى به‌ به‌کارهێنانى هاوکات ژماره‌یێکى زۆرى مووشه‌ک دارشتووه‌.

15 سال و 6 ماه و 8 روز و 9 ساعت و 58 دقیقه پیش از این

رۆژنامه‌یێکى سعودى: ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌م زووانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رژیمى ئێران

رۆژنامه‌یێکى سعودى: ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌م زووانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن