ئه‌مریکا به ووتووێژ له‌گه‌ڵ روسیه سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران خۆش بینه
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى سێ شه‌ممه ٢٢ى بانه‌مه‌ر٠ له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران رایگه‌یاند: ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به داهاتووى ووتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ روسیه له باره‌ى کێشه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران خۆش بینه.
ناوبراو رۆژى پێنج شه‌ممه ١٧ى بانه‌مه‌ر٠، له ووتووێژه‌کانى نێوان هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سرگى لاوروف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه به‌شدارى بوو.
\"کلى\" که پێشتر سه‌رۆکایه‌تى دپارتمانى روسیه‌ى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاى له ئه‌ستۆ بوو، له وه‌لام به پرسیارى هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ى که چاوپێکه‌وتنى وه‌زیره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و روسیه، ئایا لاوروف سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى رژیمى ئێران مه‌یلى بۆ هاوکارى له‌گه‌ڵ واشینگتۆن هه‌بوو یان نه، گووتى: پێم وایه وه‌لامه‌که به‌ڵێ یه و زیادى کرد ئه‌وان (کلینتۆن و لاوروف) به شێوه‌یێکى به‌ربلاو له سه‌ر مه‌سه‌له‌کان به‌تایبه‌ت رژیمى ئێران باس و لێکدانه‌وه‌یان کرد. ناوبراو ته‌ئکیدى کرده‌وه که روسیه‌یش وه‌ک ئێمه پێى باش نیه رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا.