واشینگتۆن تایمز: وه‌لاتانى یاخى جیهان مه‌ترسیان زیاتر بووه
واشینگتۆن تایمز له بابه‌تێکدا به پێنووسى هه‌واڵنێرى پله‌به‌رزى سیاسى خۆى، ئاکامه خراپه‌کانى سیاسه‌تى سازان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێرانى خستۆته روو.
ئه‌و رۆژنامه نووسى:
ترۆریسته‌کان و وه‌لاتانى یاخى جیهان مه‌ترسیان زیاتر بووه. توێژه‌رێک گووتى: ئه‌وان خه‌ریکى تاقى کردنه‌وه‌ى ئوبامان تا بزانن تا چه‌ند ده‌توانن به‌رده‌وام بێ له سه‌ر کاره‌کانی. هیچ گۆر٠انێک له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به قه‌د هه‌ڵسووکه‌وتى ئوباما له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بهرهور٠ووى کێشه نه‌بۆته‌وه.
واشینگتۆن تایمز زیاد ده‌کا، میتیو لویت به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نستیتۆى واشینگتۆن له بارى به‌ره‌نگارى ترۆریزم ده‌نووسێ: ئاخرین گۆر٠ان کاریه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر چى ده‌وڵه‌تى ئوباما له هه‌وڵى سازان له‌گه‌ڵ تاران‌دا بووه، رژیمى ئێران به‌رده‌وام بووه له کاره‌کانى خۆى که زه‌ره‌ر دانه له قازانجه‌کانى ئه‌مریکا و پشتیوانیه له تاقم و گروپه‌کانى دژ به ئه‌مریکا له سه‌رانسه‌رى جیهان، وه‌ک هه‌وڵه‌کانى بۆ دووباره پشتیوانى کردنى حه‌ماس، پشتیوانى له چالاکیه‌کانى حیزبولا بۆ تێکدانى ئاسایشى میسر و کۆمه‌گى تاقمه ترۆریستیه‌کانى ناو عێراق.
واشینگتۆن تایمز له کۆتایی دا بیرده‌هێنێته‌وه: حه‌ز بۆ سازان له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌و جۆره‌ى که ده‌وڵه‌تى پاکستان ده‌یویست ئه‌نجامى بدا، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ بۆ سازان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران یان کوره‌ى باکوور ته‌نیا بۆته هۆى هاندانیان بۆ گرتنى ئیمتیازى زیاتر و کات کر٠ین. ئه‌و سیاسه‌ته هه‌موو ده‌م ئاکامى خراپى هه‌بووه.