نیگه‌رانى ر٠اپۆرتدهرانى بێ سنوور له زیاد بوونى گرتنه‌کان له ئێران
رێکخراوى ر٠اپۆرتدهرانى بێ سنوور به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک، نیگه‌رانى خۆى له زیاد بوونى گرتنى وێبلاگ نووس و رۆژنامه‌وانانى ئێرانى، دهربر٠ى.
له راگه‌یێندراوى ئه‌و رێکخراوه‌دا هاتووه: به گرتنى مه‌سعودى لوقمان و سه‌جادى خاکسارى له ١٥ رۆژى رابردوودا ژماره‌ى رۆژنامه‌وان و وێبلاگ نووسه‌کان بوو به ١٥ که‌س.
ئه‌و راگه‌یێندراوه هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئێرانى به پێشێلکه‌رى ئازادى و مافى رۆژنامه‌وانى تاوانبار کردوه. ئه‌و رێکخراوه هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه کردنى سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات له نێرگس محه‌ممه‌دى و سوره‌یا عه‌زیزپوور دوو ئه‌ندامى ناوه‌ندى پارێزه‌رانى مافى مرۆڤى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى رژیمى ئاخوندیی مه‌حکوم کردوه.