جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپۆرتى نوێى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

ر٠اپۆرتى نوێى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

ژنراڵ عاموس یادلین، سه‌رۆکى رێکخراوى زانیارى نیزامى ئه‌ره‌ته‌شى ئیسرائیل، له‌ ر٠اپۆرتێکى نوێدا له‌ کنست (پارڵمانى ئیسرائیل) له‌ هه‌وڵى به‌ په‌له‌ى رژیمى ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی،

قسه‌ى کرد و ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ر٠ێکى به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو له‌ ماوه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٩دا زۆر به‌ که‌م دانا.
ژنراڵ یادلین رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٢ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨، به‌ ئاماده‌ بوون له‌ کۆبوونه‌وه‌ى کومسیونى کار و بارى ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشى پارڵمان گووتى: به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران به‌ بێ هیچ کۆسپێک، به‌ په‌له‌ له‌ ئامانجه‌کانى نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئێستا به‌ جێگه‌یێک گه‌یشتووه‌ که‌ به‌ ته‌واوى له‌ چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی نزیک بۆته‌وه‌، و له‌ ساڵى ٢٠ ١٠  دا ده‌توانێ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى به‌ ته‌واوى بچه‌سپێنێ.
ناوبراو گووتى: تواناى ئێران به‌ قۆناغێک گه‌یشتووه‌ که‌ ناتوانرێ گرێ و گۆڵ له‌ رێگه‌ی دا دروست بکرێ.
به‌ پێى گووته‌ى ژنراڵ یادلین یه‌ک ساڵ و نێوى داهاتوو بۆ هه‌وڵه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌وسار کردنى به‌رزه‌ فر٠یه‌کانى رژیمى ئێران چاره‌نووس سازه‌.
ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى: هه‌ر چه‌ند بۆ ساڵى ٢٠ ٠ ٩ مه‌ترسى روودانى شه‌ر٠ هه‌بێ به‌لام له‌ ساڵى ٢٠ ١٠  دا هه‌ل و مه‌رجێکى وا سه‌خت ده‌ێته‌ پێش که‌ هیچ یه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان حه‌زیان لێى نیه‌.

15 سال و 6 ماه و 7 روز و 8 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

ر٠اپۆرتى نوێى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران

ر٠اپۆرتى نوێى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن