جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئان سونگ سووچى رێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى بێرمه‌ به‌ تۆمه‌تى نوێ بۆ زیندانى رانگون گوازرایه‌وه‌

ئان سونگ سووچى رێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى بێرمه‌ به‌ تۆمه‌تى نوێ بۆ زیندانى رانگون گوازرایه‌وه‌

ئان سونگ سووچى رێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى بێرمه‌ پێنج شه‌ممه‌ ٢٤ى بانه‌مه‌ر٠ى ١٣٨٨، له‌ ماڵه‌که‌ى خۆیدا به‌ تۆمه‌تى پێشێلکارى هه‌ل و مه‌رجى ده‌ست به‌ سه‌رى له‌ ماڵه‌که‌یدا، گیرا و گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانى \"ئین سین\"ى شارى رانگون.

بر٠یار وایه‌ ئان سوونگ سووچى و دوو که‌سى دیکه‌ له‌ هاورێکانى رۆژى دوو شه‌ممه‌ ٢٨ى گوولانى ١٣٨٨ دادگایی بکرێن.
شاهیدان ده‌ڵێن، کاروانێکى ئیسکۆرت ئه‌و براوه‌ى جایزه‌ى نوبێڵى له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ به‌ره‌و زیندان برد.
\"کاى ین\" پارێزه‌رى \"ئان سوونگ سووچى\" ده‌ڵێ: گیرانه‌که‌ پێوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ چاوپێکه‌وتنى بێ ئیجازه‌ى هاووه‌لاتیێکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ناوبراو. پارێزه‌رى سووچى هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: که‌ هاووه‌لاتیه‌ ئه‌مریکاییه‌که‌ش به‌ تۆمه‌تى چوون بۆ شوێنى قه‌ده‌غه‌کراو به‌ره‌ور٠و بۆته‌وه‌.
\"جان ى تا\" که‌ دانیشتووى ئه‌مریکایه‌ حه‌وتووى رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى چوون بۆ لاى ئان سوونگ سووچى و و دوو رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ماڵى ناوبراو، گیراوه‌.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٢٣ى بانه‌مه‌ر٠ بۆ یه‌که‌م جار رێگه‌یان به‌ به‌رپرسانى کونسوولگه‌رى ئه‌مریکادا که‌ چاویان به‌ \"جان ى تا\" بکه‌وێ. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاندوه‌ که‌ به‌رپرسانى بێرمه‌ تاوانى جان ى تا یان رانه‌گه‌یاندوه‌ داهاتووى په‌روه‌نده‌ى ناوبراو روون نیه‌.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى بێرمه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌ى ده‌ست به‌ سه‌رى سووچى له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بوو.

15 سال و 6 ماه و 7 روز و 9 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

ئان سونگ سووچى رێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى بێرمه‌ به‌ تۆمه‌تى نوێ بۆ زیندانى رانگون گوازرایه‌وه‌

ئان سونگ سووچى رێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى بێرمه‌ به‌ تۆمه‌تى نوێ بۆ زیندانى رانگون گوازرایه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن