جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا سه‌ردانى راوێژکارێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌لاته‌ى بۆ ئێران ره‌د کرده‌وه‌

ئه‌مریکا سه‌ردانى راوێژکارێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌لاته‌ى بۆ ئێران ره‌د کرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ر٠اپۆرته‌کانى چاپه‌مه‌نیه‌کانى رژیمیان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانى راوێژکارێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌لاته‌ بۆ تاران ره‌د کرده‌وه‌.

ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: \"وه‌لى ره‌زا نه‌سر\" رۆژى چوار شه‌ممه‌ له‌ ده‌فته‌رى کارى خۆى له‌ واشینگتۆن بوو نه‌ک تاران.
نسر که‌ له‌ دایک بووى ئێرانه‌، راوێژکارى پله‌به‌رزى ریچارد هالبورک، نێردراوى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ ئه‌فغانستان و پاکستان له‌ کار و بارى ئێرانه‌.
ته‌له‌ویزیونى حکومه‌تى ئێران پرێس له‌ زمان باقى ر٠اگه‌یێنه‌کانه‌وه‌ بلاوى کرده‌وه‌، نسر بۆ چاوپێکه‌وتنێکى ر٠انه‌گه‌یێندراو سه‌ردانى تارانى کرد، چاوپێکه‌وتنى ناوبراو پێوه‌ندى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئازاد بوونى روکسانا سابرى رۆژنامه‌وانى ئێرانى ئه‌مریکایی.
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ر٠اپۆرته‌ى که‌ نه‌سر له‌ ووتووێژه‌کانى تایبه‌ت به‌ ئازادى ره‌کسانا سابرى به‌شدارى کردوه‌، ره‌د کرده‌وه‌.

15 سال و 6 ماه و 7 روز و 8 ساعت و 29 دقیقه پیش از این

ئه‌مریکا سه‌ردانى راوێژکارێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌لاته‌ى بۆ ئێران ره‌د کرده‌وه‌

ئه‌مریکا سه‌ردانى راوێژکارێکى پله‌به‌رزى ئه‌و وه‌لاته‌ى بۆ ئێران ره‌د کرده‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن