کۆمه‌ڵکوژى زیندانیانى سیاسی و هه‌ستى خوێن رشتنى خومه‌ینى و ده‌سه‌لاته‌که‌ى
خه‌رمانانى ساڵى ١٣٦٧ که به‌مانگى کاره‌ساتى نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه، خومه‌ینى خوێن رێژ به‌ده‌ر کردنى حوکمى له‌ناوبردنى بیرجیاوازان، ئێرانى کرده گۆمى خوێن و له‌ماوه‌یێکى کورت‌دا که له‌مانگى خهرمانانر٠ا ده‌ستى پێ‌کرد و تا ناوهر٠استى پاییز درێژه‌ى کێشا، نیزیک به ٣٠ هه‌زار زیندانیانى سیاسیان ئیعدام کرد و به‌و کرده‌وه قیزه‌وونه کاره‌ساته‌کاتێکى در٠ندانهى له‌مێژووى ئێران‌دا تۆمار کرد.
نیزامى ملهورى ئاخوندى که ته‌حه‌موولى بیرور٠اى جیاوازى نه‌بوو، بر٠یارى دا، روناکبیران و خاوه‌ن ر٠ایانى ئێرانى له‌ناوبه‌رێ، به به‌رچاوى وه‌لاته مرۆڤ دۆسته‌کان و رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، گه‌وره‌ترین جینایه‌ت له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى و له‌کۆتایی سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌نجام بدا. ئیعدام کردنى زیندانیانى سیاسی له‌هاوین و پاییز‌ى ساڵى ١٣٦٧ به‌دیارترین تاوان و جینایه‌ت ده‌ناسرێ که هه‌رگیز له‌بیر و هزرى خه‌ڵکى کوردستان و ئێران ناچێته‌وه. جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌یاد کردنه‌وه له‌و کاره‌ساته وه‌حشیانه‌ى خومه‌ینى و ده‌سه‌لاته‌که‌ى به‌رێوه‌یان برد لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکرێ و به‌ستنى کۆر٠ و سمینار و تێگه‌یاندنى وه‌لاتانى مرۆڤدۆست و رێکخراوه به‌شه‌ر دۆسته‌کان، ئه‌و کاره‌ساته بکه‌ینه یه‌کێک له‌پێناسه‌کان بۆ ده‌رخستنى جینایه‌تکارى و در٠ندهیی رژیم به کۆمه‌ڵگاى جیهانى و مرۆڤایه‌تى لێ ئاگادار بکه‌ین تا جینایه‌ته‌کانى خومه‌ینى و ئاڵقه له‌گوێیانى باشتر بناسن. خومه‌ینى خوێنرێژ و جینایتکارى مێژووى مرۆڤایه‌تى گه‌ره‌کى بوو به پاکتاکردنى بیرى جیاواز و کۆمه‌ڵکوژى مرۆڤه ئازادیخواز و ئینسان دۆسته‌کان، کۆتایی به نه‌یارانى بهێنێ و تا هیچ له‌مپه‌رێک نه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته ئه‌هریمه‌ن و دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانى، به‌لام سیاسه‌تى گرتن و کۆمه‌ڵکوژى و سه‌رکووتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى ئازادیخوازان و ئه‌و هه‌مووه ئیعدامه له‌ئێران نه‌ک نه‌یتوانیوه ناره‌زایه‌تى شۆر٠شگێرانهى خه‌ڵکى کوردستان و ئێران که‌م بکاته‌وه، به‌ڵکو گر٠ و تینى داوه به حه‌ره‌که‌تى ئازادیخوازانه و خه‌ڵکى وه‌لات نه‌ک چاوترسێن نه‌بوون، به‌ڵکو لهشۆر٠ش زیاتر ئالاون و حه‌رکه‌ت و ته‌زاهوراته سه‌رانسه‌ریه‌کان گه‌یشتنه ئه‌و پهر٠ى خۆى. خوێنى به‌ناحه‌ق رژاوى ٣٠ هه‌زار زیندانى سیاسی و باقى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى له‌کوردستان و ئێران به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرن که نیزامى ملهورى ئاخوندى هه‌ر له‌به‌رایی شۆر٠شى ٥٧ دا بر٠یارى سه‌پاندنى ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرى دابوو. له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ى ئازادیخوازان و گولله بارانى زیندانیانى سیاسی ئێرانى و کورد چه‌ند که‌س له‌ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانى سازمانى خه‌بات که‌وتنه به‌ر شالاو و له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت شه‌هید کران.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌یادى کاره‌ساتى کوشتارى به کۆمه‌ڵى ٣٠ هه‌زار زیندانى سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ریزه‌کانمان یه‌کگرتوو بکه‌ین و هێز و لایه‌نه ئێرانى و کوردستانیه‌کان بۆ رووخانى رژیمى سه‌رکوتگه‌رى ئاخوندى هه‌نگاوى جیددى و به کرده‌وه هه‌ڵگرین و هه‌روه‌ها چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵ، ناره‌زایه‌تیه‌کانیان په‌ره‌پێ بده‌ن و ته‌نگ به‌ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هه‌ڵچنن. به خۆشیه‌وه ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک و ئازادیخوازان وه‌ک مانگرتنى زیندانیانى سیاسی و کۆمه‌لایه‌تى کوردستان که ماوه‌یێکه ده‌ستى پێکردووه، په‌یامێکه بۆ رژیمى ئاخوندى که خه‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان هیچ کات ئه‌و تێکۆشه‌رانه له‌بیر ناکه‌ن و هه‌تا سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى و ده‌سته‌به‌ر بوونى داواکانى خه‌ڵکى ئێران خۆراگرانه ر٠ادهوستن.
سه‌رکووتى زیندانیانى سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که رژیمى ئاخوندى سیاسه‌تى قر٠کردنى ئازادیخوازان وه‌ک هه‌میشه درێژه پێ ده‌دا.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که چه‌ند رۆڵه‌ى به ئه‌مه‌کى به‌ر حوکمى خوێرێژانه‌ى خومه‌ینى که‌وتن و له‌ماوه‌یێکى کورت‌دا ئیعدام کران، له‌یادى ئه‌و کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه دا له‌گه‌ڵ که‌س و کارى ئه‌و شه‌هیدانه و تێکراى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانى کوردستان په‌یمان نوێ ده‌کاته‌وه که درێژه پێده‌رى رێگاى شه‌هیدان ده‌بێ و له‌پێناو مه‌به‌سته‌کانیان هه‌تا سه‌رکه‌وتن درێژه به‌رێگه‌ى پیرۆزیان ئه‌دات.
سازمانى خه بات ى کوردستانى ئێران
١١ى خه رمانانى ١٣٨٧