سه‌ردانى خامنه‌یی رێبه‌رى رژیمى ئاخوندى ترس و هه‌ره‌شه‌یه بۆ گه‌لى کورد
محه‌ممه‌د
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٢ى بانه‌مه‌ر ئاخوند خامنه‌یی رێبه‌رى رژیمى ئاخوندى سه‌ردانى کوردستان و شارى سنه‌ى کرد و قسه‌ى بۆ ژماره‌یێک له‌ده‌ست و پێوه‌نده‌کان و به‌کرێگیراوانى رژیم کرد.
سه‌ردانى رێبه‌رى رژیم به‌دواى ئاماده‌باشی هێزه‌کانى رژیم له‌کوردستان و هێنانى هه‌زاران هێزى تایبه‌تى له‌شاره‌کانى ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنى حکوومه‌تى نیزامیى رانه‌گه‌یندراو به‌رێوه‌چوو.
هاتنى خامنه‌یی بۆ کوردستان یه‌کێکه له‌نمایشه گاڵته‌جارییه‌کانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و هیچ بنه‌مایه‌کى دروست و راستى تێدا نییه و ته‌نیا به مه‌به‌ستى فریوکارى و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵکه که بێ گومان ئه‌و نمایشه‌ى رژیمیش وه‌ک تێکراى فریوکارییه‌کانى ئاخوندان ئاکامێکى نابێ و ده‌بێته هۆى زیاتر تور٠هبوونى خه‌ڵکى کوردستان له‌ده‌سه‌لاتى سه‌رکوتگه‌ر.
ئاخوند خامنه‌یی له‌قسه‌کانی له‌به‌رده‌م ژماره‌یێک له‌به‌کرێگیراوان و ئه‌و خه‌ڵکه‌ى به‌زۆرى هێندرابوونه پێشوازى، باسی له‌هاوبه‌شی گه‌لى کورد له‌ئێران و رێز و حورمه‌تى له‌لای ده‌سه‌لات کرد. خامنه‌یی له‌برایه‌تى شیعه و سوننى و رێزى حاکمیه‌ت بۆ سوننى مه‌زهه‌به‌کان ده‌دوێ و باسی عه‌داڵه‌ت و ئازادى ده‌کا که رژیمى ئاخوندى بۆ خه‌ڵکى کوردستان و خه‌ڵکى ئێرانى هێناوه.
به‌لام به پێچه‌وانه‌ى قسه‌کانى خامنه‌یی و له‌راستیدا خه‌ڵکى کورد بێجگه له‌بێ رێزى، سه‌رکووت، ئیعدام، چه‌وسانه‌وه و پێشێل کردنى سه‌رتایی ترین مافه‌کانى هیچ خێرێکى له‌ئاخوندان و ده‌سه‌لاتى ملهورانه‌یان نه‌دیوه. ئیعدامى به‌کۆمه‌ڵى لاوانى شۆر٠شگێرى کورد، وێرانکردنى شار و دێى کوردستان له هێرشی هێزه‌کانى رژیم له‌هاوینى ساڵى ١٣٥٨ به‌دواوه که به فه‌رمانى جیهادى خومه‌ینى له‌دژى خه‌ڵکى کورد ده‌ستى پێ‌کرد،که سه‌دى نه‌وه‌د و پێنجى موسڵمانن. دواى ئه‌و گشته سته‌مه خامنه‌یی میراتگرى خومینى بۆ فریوکارى باسی له‌برایه‌تى سوننى و شیعه و برایه‌تى کورد و نه‌ته‌وه‌ى ده‌سه‌لاتدارى سه‌رکوتگه‌ر ده‌کا.
ئه‌گه‌ر خامنه‌یی راست ده‌کا و رێزى بۆ گه‌لى کورد و ویسته‌کانى هه‌یه، با ریفراندوم و ده‌نگدانێکى ئازادانه که رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه جیهانیه‌کان چاودێرى بکه‌ن له‌کوردستان رێکبخا ئه‌و کات بۆى ده‌رده‌که‌وێ گه‌لى کورد بێجگه له نه‌فره‌ت بۆ رژیم و ده‌سه‌لاتداران و ده‌نگ دان به ئازادى شتێکى دیکه‌یان نییه.
خامنه‌یی ده‌توانێ به پشتیوانى تانگ و تۆپ و فرۆکه و هێزى زۆرى سه‌رکووت سه‌ردانى شاره‌کانى کوردستان بکا و ئه‌ویش سه‌ردانى به په‌له و بۆماوه‌یه‌کى کورت. خامنه‌یی و تێکراى کاربه‌ده‌سته‌کانى دیکه‌ى رژیم ده‌زانن ئه‌گه‌ر به پشتیوانى هێزى زۆر و وه‌رێ خستنى حکوومه‌تى نیزامى له‌کوردستان نه‌بوایه هیچ کات نه‌یان ده‌توانى روو بکه‌نه شاره‌کانى کوردستان.
بێ گومان سه‌ردانى خامنه‌یی چه‌ندین مه‌به‌ستى سیاسی له‌پشته‌وه‌یه که یه‌کێک له‌مه‌به‌سته‌کانیان ئه‌وه‌یه له‌ئێستاوه ئاکامى نمایش هه‌ڵبژاردن سه‌رۆک کۆمارى رژیم، کۆتایی پێ بێنن و جارێکى دیکه پاسدار ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆمارى رژیم دابنیشێته‌وه.
خامنه‌یی به خه‌یاڵى ئه‌وه خه‌ڵکى کوردستان له‌نمایشى هه‌ڵبژاردن دا به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌نگ ده‌ده‌ن نوێنه‌رانى به‌ناو رێفۆرمخواز، به‌ئاشکرا ده‌ستى کرد به دیفاع له ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و داواى کرد ده‌نگى پێ بده‌ن. ئاشکرایه خه‌ڵکى کوردستان وه‌ک هه‌میشه نه‌فره‌تیان له‌ده‌سه‌لاتى ئاخوندان ده‌رده‌برنه‌وه له‌رۆژى نمایشى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیمیش جارێکى تر به ده‌سه‌لاتى ئاخوندى، نا، ده‌ڵێنه‌وه و ئه‌و رژیمه ریسوا ده‌که‌ن.
خه‌ڵکى کوردستان رۆژى هاتنى خامنه‌یی به رۆژێکى ر٠هش له‌مێژووى کوردستاندا داده‌نێنن و خامنه‌یی به سه‌ربه‌ستى ده‌سه‌لاتێکى سته‌مگه‌ر و در٠نده ده‌زانن و ئاخوندان له‌خویان به بێگانه ده‌زانن و رژیمه سه‌رکوتگه‌ره‌که‌شی به هۆى هه‌ژارى و ده‌رده‌دارى و گرانى و سته‌م و بێعداڵه‌تى ده‌زانن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌شدا هاتنى خامنه‌یی مه‌حکووم ده‌که‌ن و جارێکى تر ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه که ئازادى و گه‌یشتن به مافه ره‌واکانیان ویستى هه‌میشه‌یی و نهگۆر٠ه و به‌هاتنى خامنه‌یی بۆ کوردستان سوورتر له‌رابردوو داواکانیان ده‌ڵینه‌وه و مه‌رگ و نه‌مان ده‌نێرن بۆ رژیمى ئاخوندانى سته‌مگه‌ر و مرۆڤ کوژ.