له بیره‌وه‌رى هاورێ و براى خۆشه‌ویستم شه‌هید کاک ته‌ها رۆحى
له ١٩ى بانهمهر٠ى ١٣٦٤دا سازمانى خه‌بات ى کوردستان یه‌کێک له دڵسۆزترین و به باوهر٠ترین کادره‌کانى شه‌هید کرا.
کاک ته‌ها دڵسۆز و وه‌فادار بوو، هه‌موو کات به گیان و دڵ کارى ده‌کرد،
به‌و پهر٠ى تواناى رێگه‌ى به فریوکاران و نادڵسۆزان نه‌ده‌دا ریزى سازمان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات بشێوێنن. هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته لێ بر٠اوانهى شه‌هید ته‌ها بووه هۆى ئه‌وه‌ى پیلانى نامه‌ردانه‌ى له به‌رانبه‌ردا بگێر٠درێ و هه‌وڵ بدرێ له پێشمهگایهتى سارد کرێته‌وه. به‌لام شه‌هید ته‌ها سوور رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات و رێبه‌رایه‌تى دڵسۆزى به گیان و دڵ خۆش ده‌ویست و ئاماده بوو هه‌موو فیداکاریێک بکا له‌و رێگه‌دا. شه‌هید ته‌هاسوور فه‌رمانده‌ى لێهاتووى مه‌یدانه‌کانى نه‌به‌رد بوو له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانى رژیمى سهرهر٠ۆى ئاخوندی‌دا.
کاک ته‌ها سوورى قاره‌مان له ده‌یان جه‌نگى که‌م وێنه‌دا و له به سزاگه‌یاندنى خۆ فرۆشان و خائینان، چاونه‌ترسانه قاره‌مانى ده‌نواند و خوێن مژان و پاسداره‌کان به بیستنى ناوى ترسیان لێ ده‌نیشت و ده‌له‌رزین. کاک ته‌هاسوور له دیفاع و پارێزگارى له سازمانى خه‌بات و ئه‌و ههولانهى بۆ له مه‌یدان دهربردنى سازمان ده‌دران ئازایانه تێ ده‌کۆشا و ترسى له هیچ هێزێک نه‌بوو، بۆ پارێزگارى له مهوجوودیهتى سازمانى خه‌بات له ناوچه‌کانى سه‌رده‌شت، بۆکان و مه‌هاباد ده‌ورى کاریگه‌رى دهگێر٠ا.
شه‌هیدى قاره‌مان و به ئیمان کاک ته‌ها رۆحى، له ته‌مه‌نى ١٦ ساڵیه‌وه هاته ریزى ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عزالدین و به دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌ک یه‌کێک له پێشمه‌رگه و کادره به ئیمان و نه‌به‌زه‌کان له رووى دژمنانى سازمان وێستایه‌وه و به ئازایه‌تى که‌م وێنه‌ى ببوه خۆشه‌ویستى هاونیشتمانان. قاره‌مانى و چالاکییه که‌م وێنه‌کانى شه‌هید ته‌ها، واى کردبوو که‌س و کارى ببنه جێگه‌ى رێز و حورمه‌تى خه‌ڵک، به دواى شه‌هید کرانى شه‌هید ته‌ها، مام ره‌حمان باوکى شه‌هید ته‌ها ته‌حه‌موولى ئه‌و کۆچه ناوهختهى نه‌کرد و له دواى ساڵێک له غه‌مى له ده‌ستدانى شه‌هید ته‌هاى قاره‌مان، کۆچى دوایی کرد.
هه‌زاران سلاو له رۆحى پاکى کاک ته‌ها رۆحى، قاره‌مانى گه‌لى کورد و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و هه‌روه‌ها رۆحى مام ره‌حمان و تێکر٠اى شه‌هیدانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.