رژیمى ئێران یه‌ک تا سێ ساڵى ماوه ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا
ژماره‌یێک له پسپۆر٠انى ئه‌مریکایی و روسی له ر٠اپۆرتێکدا ووریاییان داوه که رژیمى ئێران ساڵێک تا سێ ساڵى دادێ تواناى وه‌ده‌ست هێنانى بۆمبێکى ساده‌ى ده‌بێ.
و تا پێنج ساڵى دیکه ده‌توانێ کلاوه ناوکه‌یی دروست بکا.
جوێ له‌وه هه‌ر له‌و ر٠اپۆرتهدا هاتووه که رژیمى ئێران له بارى مووشه‌کێشدا به‌ره‌و پێش چووه له ماوه‌ى شه‌ش تا هه‌شت ساڵى دیکه تواناى دروست کردنى موووشه‌کی دوور هاوێژ که تواناى هه‌ڵگرتنى کلاوه‌ى ناوکه‌یی ١٠ ٠ ٠ کیلۆگرام به درێژایی ٢ هه‌زار کیلۆمیترى ده‌بێ.
دامه‌زراوه‌ى \"ئیست وست\" که له ئه‌مریکایه و سه‌باره‌ت به کۆسپه‌کانى جیهان لێکۆڵینه‌وه ده‌کا، بۆ یه‌که‌م جار شه‌ش پسپۆر٠ى رووسى و شه‌ش کارناسى ئه‌مریکایی کۆکردۆته‌وه تا به‌راوردێکى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ههر٠هشهکانى ناوکه‌یی و تواناى مووشه‌کى رژیمى ئێران، بکه‌ن.
ئه‌و دامه‌زراوه رایگه‌یاندوه که له مانگى ر٠هشهمهى رابردوودا ئاکامى ئه‌و ر٠اپۆرتهیان داوه به ژنراڵ جیمز جونز راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی سرگئی لاوروف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه، و نیکلاى پاتروشیف سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.